بەڤیدیۆ، ئیتاڵیا تۆڵەی کردەوە ئیسپانیا ماڵئاوای لە یۆرۆ کرد

bozhin
بەڤیدیۆ، ئیتاڵیا تۆڵەی کردەوە ئیسپانیا ماڵئاوای لە یۆرۆ کرد

بەڤیدیۆ، ئیتاڵیا تۆڵەی کردەوە ئیسپانیا ماڵئاوای لە یۆرۆ کرد لەبەهێزترین یاریی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2016 لە یاریگای سان دۆنێ بە ئامادەبوونی 80 هەزار هاندەر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لەتایمی یەکەمی یارییەکەدا ئیتاڵییەکان باشترین ئاستیان پێشکەش کرد و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و تاکوو لە خولەکی 33دا جۆریجیۆ کیلینی بەرگریکاری ئازۆری تۆڕی گۆڵی دی خیای هەژاند و ئیتاڵییەکانی پێشخست و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای دۆڕانی بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە دوو بێ وەڵام ماڵئاوایی لە یۆرۆی ٢٠١٦ کرد.
لە یاریەکی قۆناغی شانزەی یۆرۆدا لە یاریگای پارک دی فرانس هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی یۆرۆی  و ئیتاڵیا بەیەک گەیشتن و لە ئەنجامدا ئیتاڵیەکان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کە  کیلینی  و پیلی تۆماریان کرد شکستیان بە ئیسپانیا هێناو توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی هەشتی یۆرۆو لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبنەوە



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات