لەسەرەتای مانگی داھاتووە پڕۆسەی گەرانەوەی ئاوارەکان دەستپێدەکات

razz

لەسەرەتای مانگی داھاتووە پڕۆسەی گەرانەوەی ئاوارەکانی پارێزگای ئەنبار بۆ ناوچەکانی خۆیان دەست پێدەکات .
سەباح کەرحوت ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە ، لە دوای ئازادکردنی بەشێکی زۆری پارێزگاکە ، لە ئێستادا پلانیان بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکانی پارێزگاکە بۆ ناوچەکانی خۆیان دارشتووە و لەو چوارچێویەشدا لە یەکی تەمموزەوە یەکەم کاروانی ئاوارەکانی پارێزگاکە دەگەرێنەوە قەزای کەرمە .
ھەروەک ئاماژەشی داوەبەوەی کە کاردەکرێت بۆ ئەوەی کاروبارەکانی گەرانەوەی ئاوارەکان بەزووترین کات کۆتایی بێت بەڵام لە ئێستادا بۆمبرێژکردنی زۆرێک لەماڵەکان و بڵاوکردنەوەی بۆمبی چێندراو لەسەر شەقامەکان لەلایەن تێرۆریستانی داعشەوە رێگری لەبەردەم پرۆسەی گەرانەوەی ئاوارەکاندا دروستکردووە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات