زانیاری ..ئەو پیاوە بناسە کە ھیچ کەسێک ناتوانێت لە سێدارەی بدات

razz

تاوانبارێکی ئەمریکی “رومیل بروم” تاکە پیاوە کە تائێستا ناتواندرێت فرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ بکرێت لەگەڵ ئەوەی تاوانبارە بە کۆمەڵێک تاوان فڕاندن و دەستدریژی کردنەسەر تازە پیگەشتوان لە ساڵی ١٩٨٤ دا دادگای کرا بە تۆمەتی فڕاندن و دەستدرێژی کردنە سەر گەنجێک و پاشان کوشتنی،دادگا فرمانی مردنی بە دەرزی کیمیایی بۆ ئەم تۆمەتبارە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەرکرد .
بەڵام کاتێک دەبرێتە ژووری جێبەجێکردنی فرمانەکە لە ویلایەتی ئۆھایۆ لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە سێدارەدان لە ڕێگای دەرزییەوە شکست دەھێنێت ، دوای گەڕانێکی زۆر بۆ دەمارەکانی لە جەستەیدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاند نەیان توانی دەماری پێویست بدۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنی فرمانەکە ھەر لەبەر ئەمەش دادگا ناچاربوو حکومی کوشتنەکەی بگۆڕێ.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات