نیوڕانه‌کی دره‌نگی سه‌ده‌ی ڕابردوو هاوینی نۆسه‌د و هه‌شتاوپێنج هه‌ورازی قه‌یسه‌ریان شۆڕی کردینه‌وه به‌ره و گوندی هه‌واوا‌نی خوارێ له‌سه‌ر هه‌ردوو چاملغی تڕاکتۆره‌که دووپێشمه‌رگه‌یی له‌گه‌ڵ کاک هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی هه‌ڵکورمابووین. ده‌شتی کۆیه بۆن سۆی لێده‌هات هه‌رگیز له‌مه‌زه‌نده‌ی که‌سدا نه‌بوو دوو پێشمه‌رگه دووقۆڵی له‌م ده‌مژمێری دووی پاشنیوه‌ڕۆیه بگه‌نه گوندێک هه‌ره‌دووری خانیه‌کانی له‌سه‌ربازگه‌ی سه‌ره‌کی کۆیه‌وه هه‌زار مه‌ترێک ده‌بوو!

تعليقات
إرسال تعليق