به وينه ئارینا دڵی بۆ ئه م كورا لێدەدا و خۆشەویستی لەگەڵ نوێ دەكاتەوە به چەند وێنەی ڕۆمانسی

bozhin

به وينه ئارینا دڵی بۆ ئه م كورا لێدەدا و خۆشەویستی لەگەڵ نوێ دەكاتەوە به چەند وێنەی ڕۆمانسی  خانمە راگەیاندنكاری ناسراو ئارینا حەمید بەبۆنەی رۆژی یەكترناسینیان لەگەڵ هاوسەرەكەی پەیامێكی بۆدەنێرێت و پەیمانی خۆشەویستی لەگەڵ نوێ دەكاتەوە.

ئارینا لەو پەیامەیدا نوسیویەتی، ” من ئەمڕۆ بە رۆژی لە دایك بوونم ئەزانم، ۸ ساڵ پێش ئێستا و لەم رۆژەیا تۆم ناسی”.

 

نوسیویشیەتی: ” نازانم تا ئێستا چۆن هاوسەرێك بووم بۆت، بەس بەڵێن بێ لەمەدوا زیاتر لە هەمیشە خۆشم بوێی”.خانمە میدیاکاری ناسراوی کورد ئارینا حەمید بەردەوام وێنە رۆمانسیەکانی لەگەڵ ھاوسەرەکەی (کومار نادر) لە پەرەکانیدا بڵاودەکاتەوە و ڕادەگەیەنێت، ھاوسەرەکەم پاڵپشتی یەکەمی منە.
ئارینا و ھاوسەرەکەی (کومار) بە رۆمانسی ترین دوو ھاوسەری میدیاکاری کورد دادەنرێن لە تۆرە کومەڵایەتیەکان و بەردەوام وێنەکانیان پێکەوە بڵاودەکەنەوە و بە وشەی خۆشەویستی وەسفی یەکتر دەکەن و ھەوادارەکانیشیان سەرسامی خۆیان بەم پەیوەندیە دەردەبرن

دەقی نووسینەكەی ئارینا:

كەسوكارم، تاقانەی دڵم، تاكە هۆكاری ژیانم، من ئەمڕۆ بە رۆژی لە دایك بوونم ئەزانم، ۸ ساڵ پێش ئێستا و لەم رۆژەیا تۆم ناسی، هاتنی تۆ بۆ ژیانم گەورەترین بەختەوەری بوو، خوا بە بەخشینت بە من، جارێكیكە بیری خستمەوە كە منی زۆر و لە زۆر زیاتر خۆش ئەوێ، نازانم تا ئێستا چۆن هاوسەرێك بووم بۆت، بەس بەڵێن بێ لەمەدوا زیاتر لە هەمیشە خۆشم بوێی و نوقمی خۆشەویستیت بكەم، سوپاس كە هەی، سوپاس كە خۆشیت بەخشیوە بە ژیانم، سوپاس كە هەمیشە پاڵپشتمی، هەمیشە هەبە چونكە دڵم بە تۆوە لێئەدا.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات