بودجەی ساڵی 2017 ئامادە دەكرێت ئەم بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكرێت

bozhin
بودجەی ساڵی 2017 ئامادە دەكرێت ئەم بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكرێت

بودجەی ساڵی 2017 ئامادە دەكرێت ئەم بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكرێت
بڕیاردەری لیژنەی دارایی وئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕٍایدەگەیەنێت ، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا پارە بۆ جوتیاران خەرجنەكرێت ئەوا لێپرسینەوە لە لایەنی پەیوەندی دار دەكرێت .
ئەحمەد حاجی ڕەشید ؛ بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە بەغدا  ڕاگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەندا بڕیار درا پارەی گەنمی جوتیارانی عیراق بەگشتی و لەنێوشیاندا هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
وتیشی :” ئەگەر تاماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو پارە بۆ جوتیاران خەرج نەكرێت ، ئەو بڕیاری ئەنجومەن وەك خۆی جێ بەجێ‌ نەكرا ئەوا پەرلەمانی عیراق لێ پرسینەوە لە هەریەك لە سەرۆك وەزیران و وزیری دارایی و بارزرگانی وكشتوكاڵ و سەرۆكی بانكی ناوەندی عیراق دەكرێت “.
ڕاشیگەیاند هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دا باس لە جیلی چوارەمی موبایل كرا ، كە گەندەڵیەكی زۆری تێدا كراوە ، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چاودێری كردنی .

حكومەتی عێراق بڕی 2 تریلیۆن و 200 ملیار دینار قەرزاری جووتیارانە و 946 ملیار دینار پارەی جووتیارانە لە ساڵی 2014 و بڕەكەی دیكەش قەرزی ساڵی 2015یە.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان كۆبونەوەی كردووە لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە بودجەی ساڵی داهاتوو و تێیدا باس لە ئاسایی كردنەوەی موچەی فەرمانبەرانیش كراوە.

مەلا قادر محەمەد  راگەیاند، كاتی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق نزیكبووەتەوە و لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانیش ئامادەكاری دەكات بۆ پێشوازیكردن لە پرۆژەیاسای بودجە.

وتیشی” ساڵی رابردوو بەهۆی شەڕی داعش و ئاوارەیەكی زۆرەوە، 3% ی موچەی فەرمانبەران كەمكرایەوە و وترا دەدرێت بە حەشدی شەعبی و ئاوارەكان، بەڵام تائێستا نازانرێت چۆن سەرفكراوە، ئێستایش بارودۆخی ئابوری گۆڕاوە و نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و لیژنەی دارایی و ئابوری لەگەڵ ئەوەدایە ئەو بڕە كەمەیش نەهێڵرێت و موچە ئاسایی بكرێتەوە”.

حكومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە 4 ترلیۆن و 100 ملیار دینار هەیە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەڵام سەرباری شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت تەنها 3%ی موچەی فەرمانبەران كەمكرایەوە و هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت، لەكاتێكدا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە نیوەی موچەی فەرمانبەران كەمكرایەوە و لەكاتی خۆیشیدا دابەش ناكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە رونیكردەوە، ئاوارەكان وەك ساڵی رابردوو فشاری داراییان نییە و حەشدی شەعبیش بوون بە بەشێك لە دامەزراوە سەربازییەكانی وڵات، بۆیە هیچ بەهانەیەك بۆ مانەوەی كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەماوە.

بودجەی ساڵی 2016 ی عێراق بڕەكەی نزیكەی 106 ملیار دۆلارە و بەشێكی زۆری بۆ شەڕی داعش و موچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە و بە پلەی یەكەم پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات