razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی سەرچاوەکانی ھەواڵ ، لە ناوچەی ( دھێ) لە شاری سێرت ، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبیلی سەربازانی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و بووەتە ھۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی ژمارەیەکیتر.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری جۆڵەمێرگی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەخاڵێکی پشکنینی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا تەقییەوە ودوو پۆلیس کوژران و یانزە پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق