ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت مژدە بەدەرچوانی زانکۆو پەیمانگەکان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ھەموجۆرە کارئاسانییەک دەکەن بۆ پێدانی قەرز پێیان، ھاوکات بڕی ئەو پارەیەش ئاشکرادەکات کە بەدەرچوان دەدرێت.
عەلی عەتار ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری گەنجان و لاوان بەمەداپرێسی ڕاگەیاندوە، بەباشترین شێوە ھەموجۆرە ئامادەکاریی و ئاسانکارییەک بۆ تەواوی ئەو دەرچوانەی زانکۆو پەیمانگاکان دەکەن کە دەیانەوێت لەو قەرزەی حکومەت سودمەندبن.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو قەرزەی دەدرێت بەدەرچوان بۆ پڕۆژەی گەورەو مامناوەندەو ھەموو دەرچویەک کە ئەو پڕۆژانەی ھەبێت، دەتوانێت قەرەزەکە بەئاسانترین شێوە وەربگرێت.
سەبارەت بەبڕی ئەو قەرزەش کە حکومەت بەدەرچوانی دەدات، عەلی عەتار ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری گەنجان و لاوان ئاشکرایکردوە، “بڕەکەی لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دیناردایە”.

تعليقات
إرسال تعليق