دەتەوێ بەخێرایی کێشت دابەزێت

bozhin
دەتەوێ بەخێرایی کێشت دابەزێت

دەتەوێ بەخێرایی کێشت دابەزێتبەدڵنیاییەوە قەڵەوی و کێشی زۆر بێزاری کردوویت و دەتەوێ رزگارت بێ لێی تا شێوە و رووخسارت جوان بکەیت، بەبێ ئەوەی پێویستت بەوەرزش کردن ببێت، کەلەرێی خەوتنەوەیە بەمەرجێ ھەموو رۆژێ بیخۆیت.
ئەوەی گرنگە کەکەڵەکەبوونی چەوری تەنیا کاریگەری نیە لەسەر جوانیت بەڵکو توشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکات.
٢٠٠ ملیلیتر ئاو بخەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت پاشان نیو کەوچکی مام ناوەند لەدارچینی تێ بکە.
تێکەڵەکە لەسەر ئاگر لابدە و با ٣٠ دەقیقە وازی لێ بھێنە تا سارد دەبێتەوە.
کەوچکێک ھەنگوینی تێبکە و لەسەلاجەدا بیپارێزە.
کوپێک لەم گیراوەیە رۆژانە بخۆرەوە بەر لەخەوتن.
ئەم گیراوەیە سەرباری دابەزاندنی کێش ئەگەر لەئێواراندا بخورێت سک رێک دەکات و بەرگری زیاد دەکات و کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات کۆئەندامی ھەرس لەبەکتریا و کەڕوو پاک دەکاتەوە.

ڕزگاربوون لە جه ورى ورك خەونی بەشێکی زۆری خانمان و پیاوانە، بێگومان زۆر چارەسەر و خواردنەوەی بەسوودیش هەیە بۆ یارمەتیدانیان و ڕزگاربوونیان لە چەوری ورگ.

پسپۆڕان و شارەزایان هەمیشە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، بەوەی ڕۆژانە وەرزشکردن ئەنجامبدەن، چونکە کارێکی زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە خۆت بەدووربگریت لە قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری و بوونی لەشێکی تەندروست، لەگەڵ خواردنی خۆراکی تەندروست، بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەشدا بێگومان خواردنەوەی هەندێک گیراوەی سروشتی یارمەتیدەرە تا زووتر لە ورگ و چەوری ڕزگارت بێت.

لێرەدا باس لە ئاوێتەیەک دەکەین کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ لابردنی چەوری ورگ، ئەگەر ڕۆژانە پێش خەوتن بیخۆیتەوە، پێکهاتووە لە زەنجەبیل کە کاریگەرییەکی خێرای هەیە بۆ توانەوەی چەوری، لەگەڵ گەڵای سەوز بەپێی خواست، چونکە لە ژەهراویبوون ڕزگاردەکات و ڕێژەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات، لیمۆ کە بەشێوەیەکی خێرا و سروشتی چەوری دەمژێت.

ئەم ئاوێتەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زووتر هەست بەتێریی بکەیت و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.

چۆنێتی ئامادەکردنی

خەیارێک و بڕێک گەڵای مەعدەنوس یان کەرەوز، یەک لیمۆ و کەوچکێکی گەورە زەنجەبیل و ½ کوپ ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە خەڵاتە، پاش مانگێک هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێک ڕۆژانە بیخۆیتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات