ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت كە ئیمزای پێویست بۆ بانگهێشتكردنی چەند وەزیرێك كۆكراوەتەوەو بەمزوانە بانگی پەرلەمان دەكرێن.
ئەو وتانەی ئارام شێخ محەمەد، لەمیانەی پێشوازیكردنیدا هات لە (تریفۆر لویس) ڕاوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعیراق.
لەدیدارەكدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دواپێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی ڕونكردەوەو ڕایگەیاند “ڕووداوەكانی چەند مانگی ڕابردوو دیمەنی سیاسی تەمومژاوی كردووە، هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی گۆڕینو چاكسازی دەكەن، بەڵام لەسەر میكانیزمەكەی ناكۆكییان هەیە”.
وتیشی “تائێستا وردەكاری گۆڕانكارییە وزارییەكان ڕونین چۆن دەبێ، ئاڵۆگۆڕی وەزارەتەكان لەسەر چ بنەمایەك دەبێت، ئەو كوتلانەی وەزیرەكانیان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، وەزیری نوێ دەستنیشاندەكەن یان سەرۆكی حكومەت بەكاندیدی تر پۆستە وزارییەكان پڕدەكاتەوە”.
ئەوەش دوای ئەوە هات كە لەهەفتەكانی رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەستلەكاركێشانەوەی حەوت وەزیری پەسەندكرد.
ئارام شێخ محمەد ئاماژەی بەوەشدا كە ئیمزای پێوێست بۆ بانگهێشتكردنی چەند وەزیرێك كۆكراوەتەوەو وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕێوشوێنە پێویستەكان دەگرنەبەر بۆ بانگردنیان.
كەركوك ناو
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق