بۆ نەهێشتنی پەڵەکانی دەموچاو ماسکێکی سحری
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زۆر کێشەی پێست، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی هەستیارن و بەر خۆر دەکەون، هەربۆیە ماسکی پڕتەقاڵ و زەردەچەوە بەکار بهێنە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.
تەنیا پێویستت بە دوو کەوچکی گەورە شەربەتی پرتەقاڵ و پروشەیەک زەردەچەوە هەیە، پێکەوە تیکەڵی بکە تاوەکو وەک هەویری لێدێت و دەتوانیت وەک ماسک بۆ دەموچاوتی بەکار بهێنیت.
بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بە دەموچاوەوە بەجێی بهێڵە.
بەڵام تەنیا یەک بۆ دوو جار لە هەفتەیەکدا دەتوانیت ئەم ماسکە بەکاربهێنیت.
پاشان دەبینیت ئەم ماسکە پەڵە تاریکەکان و ئەو زیبکانەی بەهۆی خۆرەوە پەیدا دەبێت نایهێڵێت.
هەندێک لە کەسەکان لە وەرزی گەرمادا توشی وشکی پێست دەبن، بەڵام ئاگاداری هۆکاری ئەم حاڵەتە نین.
یەکێک لە ڕێگا زۆر باشەکان بۆ چارەسەری قشکی پێست لە وەرزی گەرمادا کەمکردنەوەی خۆشتنە، بێجگە لەو شوێنانەی کە زۆر ئارەق دەکەنەوە و بۆنی جەستە دروست دەکەن، بەشێوەیەکی گشتی لە هەفتەیەکدا سێ جار خۆشتن گونجاوە.
هەروەها بەکار‌هێنانی کرێمی تایبەت بۆ پێست کە دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی جەستە، ئەمەش دەکرێت لە ڕێگای پزیشکەوە بۆت دەستنیشان بکرێت.
بە پێی هەندێک توێژینەوە بەکار‌هێنانی ئاوی گەرم لە وەرزی گەرمادا بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە ئەوەندی تر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست.
یەکێکی تر لە ڕێگاکانی چارەسەر ئەوەیە دەتوانیت شامپۆی تایبەت بە پێستی وشک بەکاربهێنیت کە ماددەی شێدارکەرەوەی تێدایە.
جگە لەوەش لە دوای خۆشتن دەتوانیت بەشە وشکەکانی پێست بە ڕۆنی بادام یان زەیتوون چەور بکەیت.
هه‌موو ژنێك له پاش 30 ساڵی پێویسته ئه‌م كاره بۆ چاوه‌كانی بكات
خێزان
له پاش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 30 ساڵی و بۆ پاراستنی ژێر چاوه‌كانت له ڕه‌شبونه‌وه‌و چرچی پێویسته گرنگیه‌كی زیاتر به ژێر چاوه‌كانت بده‌یت، به‌و پێیه‌ی زووتر چرچده‌بێت و ده‌بێته هۆی دیارده‌دانی پیری له‌سه‌ر ڕوخسارت.
بۆ ڕێگری له‌و كاره‌ش پێویسته له پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه به شێوازێكی به‌رده‌وام له به‌یانیان و ئێوارانیشدا كرێمی تایبه‌ت به ته‌مه‌نی خۆت بۆ ژێر چاوت به‌كار بهێنیت، ئه‌و كرێمانه‌ش هه‌ڵبژێره كه ڤیتامینی A وC وE تێدایه.
له كاتی كرێم لێدانه‌كه‌شدا زۆر به نه‌رمی هه‌ر 4 په‌نجه‌ت به‌كار بهێنه‌و دوربكه‌وه‌ره‌وه له په‌ستان خستنه سه‌ری، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه زۆر ناسك و هه‌ستیاره.

تعليقات
إرسال تعليق