کونسوڵی گشتی تورکیا: لەداھاتوویەکی نزیکدا نوسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا لەسلێمانی دەکرێتەوە

harem

لەچەند رۆژی داھاتوودا رێنمایی نوێ بۆ پێدانی ڤزای تورکیا بە ھاووڵاتیان دەردەچێت و لە داھاتوویەکی نزیکشیدا نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا لەسلێمانی دەکرێتەوە.

لەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کونسوڵی گشتی تورکیا رایگەیاند: کودەتاکەی تورکیا بۆ کپکردنی دەنگی دیموکراسی بووە ھەموو سوپا ئەو کارەی نەکردوە بەڵکو بەشێک لەسوپا بووە بۆ ئەوەش فەتحوڵا گیولەنی و رەوتەکەی تۆماتبارکرد کە جگە تانک و زریپۆش، فڕۆکەی ئێف ١٦ بە کارھێناوە لەو کودەتا سەرنەکەتووە کە لە ئەنجامدا ٢٤٦ کەس کوژران و زیاتر لە ٢ھەزار کەسیش برینداربوون. ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، کونسوڵی گشتی تورکیا لەھەرێم ئاشکرایکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا نووسینگەیەکی کونسوڵخانەی تورکیا لەپارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە و رێنمایی نوێش دەردەچێت بۆ پێدانی ڤزای تورکیا بەھاووڵاتیان و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان. وتیشی لەداھاتوودا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کۆدەبنەوە و داوایان لێدەکەن سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی نزیک لە گویلەن لەھەرێمی کوردستان دابخەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات