فيديۆ وينه ى زانيارى ئيمرۆى پێشكەشكارە سیاسه‌تمه‌دار و هونه رمه ندانى كورد ببينه هەنار کامەران و سروشت کامەران، کە لە ماوەی ڕابردوو هەردووکیان بەشداری درامای پڕۆفیشاڵیان کرد، نهێنییەکیان ئاشکرا دەبێت.
ھەنار لەلێدوانێکی تایبەتدا بە مالپەری کەی مەگەزین ڕاگەیاند: کەمترین کەس دەزانێت کە من “سرووشت” خووشکی یەکدین..
وتوشیەتی “بەر لەوەی “سروشت”ـی خووشکم شووبکات من و ئەو و دایکیشم وەکوو سێ خووشک وابووین، بان بڵێم وەکوو سێ ھاوڕێ وابووین، ئێستەیش ئەگەر ڕۆژێک یەکدی نەبینین ناحەوێینەوە، ئەوەندە یادگاری خۆشمان ھەیە ھەتا بەیانی قسەی لەسەر بکەم تەواو نابم”.
“ھەنار کامەران”ساڵی ١٩٩٦ لەدایکبووە و “سرووشت”ـی خوشکیشی ١٩٨٩، لە گەڕەکی تووی مەلیکی سلێمانی ھاتوونەتە دنیا و تەنھا دوو خووشک و دوو بران لە خێزانەکەیان.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی خێزانی جەمال غەمبار بڵاوکرایەوە.
جەمال غەمبار، یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان و پێشتریش لە کەناڵی گەلی کوردستان پێشکەشکار بووە و کاندیدی یەکێتیشی بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان .
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی جەمال غەمبار و هاوسەرەکەی و کچ و کوڕەکەی بڵاوبووەتەوە، کچەکەی جەمال غەمبار ناوی ڕۆزایە و چەند ساڵێکە وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کوردسات کاردەکات.
جەمال غەمبار لە ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.لە ساڵی ١٩٨٤ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و ساڵی ١٩٨٩ بووەتە پارێزەر لە سلێمانی. یەکەم شعری لە ساڵی ١٩٧٦ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکردۆتەوە.
دەروون گێژەن پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2لەسەر دۆسییەی ڕێگری کردن و دادگایی کردنی زەکەریا عەبدوڵا هاتە دەنگ و دەڵێت ” هیوادارم کەیسی دانەوەی قەرزە بانکییەکەی زەکەریا لە خەمخۆری بەرپرسان بێت بۆ گەرانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لە ساڵانی رابردوودا دراوە بە کۆمپانیاکان، بەڵام پێموانیە وابێت”.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەروون گێژەن نوسیویەتی “یاسا کاتێک سەروەرە کە یەکسانبێت بۆ هەموان و مەزاج بەرێوەی نەبات، هیوادارم کەیسی دانەوەی قەرزە بانکییەکەی زەکەریا لە خەمخۆری بەرپرسان بێت بۆ گەرانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لە ساڵانی رابردوودا دراوە بە کۆمپانیاکان، بەڵام پێموانیە وابێت!”.
هەروەها دەروون دەڵێت “ئەوەندەی من ئاگاداربم قەرزی زۆر لەوە زیاتر لای چەندین کۆمپانیای ترە و جەوازەکانیشیان پەرەی پێوە نەماوەو بە فیزەوە بۆیان نوێ دەکرێتەوە لەجێی ئەوەی قەدەغەی چونەدەرەوەیان لێبکرێت، بۆیە زەکەریا روونکردنەوەیەک بدە لەسەر ئەوەی کە هەندێک لە هاورێکانت پێیان وایە ئەمە بەهانەی ترە و بە قەرزی بانک پێتدەرژن.
نادیە یاسین خانمە گۆرانیبێژی کورد ئاشکرایکرد کە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بە ناوی “جیادەبینەوە”.
نادیە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە بەمزووانە نوێترین بەرھەمی بە کلیپ بڵاودەکاتەوە.
ئەو خانمە ئەکتەرە باسی لەوەش کردووە ناوی گۆرانییەکە جیادەبینەوەیە و لەلایەن وێرانەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە و بەم زوانە بە شێوەی کلیپ بڵاودەکرێتەوە.
سامڕەند دارا ئەکتەری بەرنامەی بەزمی بەزم دوای نزیکەی دووساڵ وازی هێنا.
“سامرەند دارا بە ماڵپەڕی کەی مەگەزینی ڕاگەیاندووە ” بەبێ ھیچ کێشەیەک من لەو بەرنامەیە ئیدی دەرناکەوم، ھەتا ئێستەیش ستافی بەرنامەی “بەزمی بەزم” و کەناڵی “کورد ماکس” لەسەر سەری خۆم دادەنێم، سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیری ئەوان دەکەم.
ئەو خانمە ئەکتەرە دەشڵێت “ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پرۆژەی دیکەم ھەیە، ئەویش بەشداری کردنمە لە درامایەکدا”.
هاوکات بارزان سنجاوی دەرهێنەری بەزمی بەزم، لەبارەی جێگرەوەی ئەو خانمە ئەکتەرە دەڵێت “چەندین ئەکتەری تر داوایان کردووە لە بەرنامەی بەزمی بەزم ڕۆڵ بگێرن و لە داھاتوودا تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت، باشترینیشیان ھەڵدەبژێردرێت”.
بێژەری دیاری كەناڵی كوردستان 24 ئارینا حامید خۆزگەیەكی خۆی ئاشكرا دەكات.
ئارینا حامید لەپەیامێكیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، خۆزگەیەكی خۆی ئاشكرا دەكات سەبارەت بە منداڵەكەی لە داهاتوودا و ئاوات دەخوازێت بەوەی لە كچێكی بەشداربووی یەكێك لە پرۆگرامە كوردییەكان بچێت.
ئارینا لەڕێی پەیجەكەیەوە وێنەی ڕووان جەواد بڵاودەكاتەوە كە كچێكی خەڵكی ڕەواندزە و بە سەما بەشداری پرۆگرامی تۆ جیاوازی كردووە، كە یەكێكە لە پرۆگرامەكانی كەناڵی نێت تیڤی.
جیهان هاشم كە كچە كوردێكی چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوو دوای ماوەیەك دابڕان دەردەكەوێتەوە.
جیهان هاشم لەڕێی پەیجەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بەشێوازێكی جیاواز دەردەكەوێت و ئاشكراشی دەكات كە بەم زووانە ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە دەربارەی ماكیاژ و جل و بەرگ و ئێكسسواراتی ماركە جیهانییەكان.
هەوادارانی جیهان لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دڵخۆشی خۆیان لە بڕیاری گەڕانەوەی دەربڕیوە و باسیان لەوە كردووە كە پێشبینیان نەكردووە بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات.
خانمە هونەرمەند چنار بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.
چنار لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا منداڵێكی كوڕ ماچی دەكات، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەك دەربارەی ئەو منداڵە ئاشكرا بكات.
دووان لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی (NRT)، دوای دەستلەكاركێشانەوەیان لە كەناڵێكی نزیك لە پارتییەوە دەردەكەون.
یادگار فایەق و هەكار نهێلی كە دوو بێژەر و پێشكەشكاری دیاری (NRT)ن دوای دەستلەكاركێشانەوەیان لە كەناڵی كوردستان 24ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەردەكەونەوە.
لە ڕیكلامی نوێ پرۆگرامەكانی كەناڵی كوردستان 24 چەند بێژەر و پێشكەشكارێكی نوێ دەردەكەون كە دوانیان یادگار فایەق و هەكار نهێڵین.
سنور ئالانی بێژەری دیاری كەناڵی كوردسات نیوز ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.
سنور ئالانی بێژەرەی هەواڵەكانی كوردسات نیوز بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێركاری دەكرێت و هاوڕێ و هاوكارانیشی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هیوای زوو چاكبونەوەی بۆ دەخوازن.
سەرتیپ بەختیار هاوسەری ئالانی لە پۆستێكیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە، ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو لەگەڵ سنور لە نەخۆشخانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نوسیوێتی “خودایە شیفای سنورەكەم بەس لای تۆیە.
سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و لەئێستاشدا پێكەوە بێژەرەی هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.شەوی ڕابردوو سنور ئالانی ئەکتەر و پێشکەشکار گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی نەخۆشی حومەی ماڵتاوە بووە.
سنور ئالانی بێژەرەی هەواڵەكانی كوردسات نیوز بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێركاری دەكرێت و هاوڕێ و هاوكارانیشی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هیوای زوو چاكبونەوەی بۆ دەخوازن، بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش نەخۆشییەکەی سنور حومەی مالتایە..
سەرتیپ بەختیار هاوسەری ئالانی لە پۆستێكیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە، ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو لەگەڵ سنور لە نەخۆشخانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نوسیوێتی “خودایە شیفای سنورەكەم بەس لای تۆیە.
سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و لەئێستاشدا پێكەوە بێژەرەی هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خێزانی، هەوراز گوڵپی بێژەری هەواڵەکانی کەناڵی ڕووداو بڵاوکرایەوە.
هەوراز گوڵپی پێشکەشکاریدیاری ڕووداو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە و خۆشی پێشتر ئەو وێنانەی بڵاوکردبووەوە.
هەوراز گوڵپی کە بەردەوام وێنەی کوڕەکەشی بڵاودەکاتەوە لە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٥ لە دایک بووە.
هەوراز پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا سەبارەت بە ژیانی خۆی وتی “جارێكیان لە گوندێكەوە تەلەفۆنیان كرد گوتیان مەلایەكمان بۆ بنێرن، مەلاكەی خۆمان وازی هێناوە. ئەوە بوو منیان نارد. منیش یەكەم جارم بوو وتاری هەینی بخوێنمەوە، وتارەكەم بە پێنج خولەكەك تەواو كرد، لە وتارەكەدا باسی ژیانی ئیمام عومەری كوڕی خەتابم بۆ كردن. ماوەیەكیش لە گوندێكی پێنجوێن مەلا بووم، ئێستاش بەهۆی ئەوەی دەنگم خۆشە، كە دەگەڕێمەوە ناوچەی خۆمان لە پرسەكاندا قورئان دەخوێنم.“.
سەبارەت بەوەی دەڵێن هاوسەرەکەی عەرەبە دەڵێت “راستە من لە بەغدا خێزانم پێكەوەنا، بەڵام ژنەكەم عەرەب نییە و خەڵكی ناوچەی خۆشناوەتییە و لە بەغدا ژیاون“.
هەروەها سەبارەت بە یەکتر ناسینی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەڵێت “ئێمە لە رادیۆی شەفەق لە بەغدا پێكەوە بووین، دەمبینی كەسێكی بێدەنگ و رێكوپێكە، ماوەیەك سەیری یەكمان دەكرد، سەیركردنەكە بوو بە پەیوەندی خۆشەویستی. دواتر بەڕێوەبەری رادیۆی شەفەق خوازبێنی بۆ كردم و كەسوكاری رازی بوون. ساڵی 2011 گواستمەوە و هاتمەوە شاری سلێمانی. ئێستا كوڕێكم هەیە بە ناوی یوسف. سەرەتا بەنیازبووم ناوی بنێم ئۆجەلان، بەڵام دواتر لەبەر دڵی ژنەكەم ناومان نا یوسف، چونكە حەزی لە ناوێكی ئاینی بوو.“
ژینۆ محمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کە بە کچە جوانەکەی یەکێتی لە هەولێر ناسراوە، وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتووە.
ژینۆ لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری هەولێر لەدایک بووە و پێشتر یاریدەدەری مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی کۆیە، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە قاتێکی لەبەردایە.
ژینۆ لەم ساڵدا هاوسەرگیری کرد و هەواڵی هاوسەرگیرییەکەشی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی خێزانی شوان عادل پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە.
لە چەند پەیجێکی فەیسبووک وێنەیەکی شوان عادل و هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە کە وەک شوان باسی لێوەکردبوو لە پێشتردا، لە ڕێگەی شانۆوە یەکتریان ناسیوە.
شوان لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا لەگەڵ ماڵپەڕێ کەناڵەکەی خۆی سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی وتبوو“خۆشبەختم ئەو کەسەی کە خۆشم ویست ئێستا هاوسەرمە و سێ ساڵ خۆشم ویست و ئەوەش ڕێگەیەک بوو بۆ هاوسەرگیریکردنمان، سوپاسی هونەری شانۆ دەکەم کە بەمنی ناساند، لە یەکەم ساتەوە خۆشم ویست، ئێستا منداڵێکمان هەیە کە ناوی هەورێیە و تەمەنی دوو ساڵ و دوو مانگە و لە یەکەم ساتی لە دایکبوونیدا پێم وت: هیوادارم ئەوەی ئێمەی نەوەی جەنگ بینیمان تۆ نەیبینیت“.
هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری کەناڵی کەی ئێن ئێن وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوازێکی جیاواز دەرکەوتووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە شێوازێکی جیاواز دەرکەوتووە.
هەودا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا هاوسەرگیری کردووە بەڵام دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و ماوەی پێنج ساڵە بە تەنها و لەگەڵ منداڵەکەیدا دەژی.
ئەو باس لەوەش دەکات کە باوک و دوو برای زۆر هاوکاریان کردووە لە ژیانیدا.
هەودا دەڵێت “چەندین جار داوای هاوسەرگیریم لێکراوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئامادەی هاوسەرگیری نیم، نازانم کەی ئامادە دەبم”.
ئەو باس لەوە شدەکات حەزدەکات کاتێک عاشق بووەوە هەمووشتێک بە نهێنی بمێنێتەوە و دەڵێت “ئەگەر بە نهێنی بمێنێتەوە عەشقەکە جوانتر دەبێت”.
هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.
دڵنیا کاموسی ئەکتەر کە بڕیار بوو بەشداری بەرنامەی بەزمی بەزم بکات ڕایگەیاند بەهۆی سەرقاڵییەوە ناتوانێت.
دڵنیا کاموسی لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی”چونكه كاته‌كانی به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم له‌گه‌ل كاته‌كانی من یه‌كتر ناگرنه‌وه داوای لێبوردن لێره‌وه له ئاماده‌كاری ئه‌و بەرنامه‌یه ده‌كه‌م وهیوای سه‌ركه‌وتن
ده‌كه‌م وهیوای سه‌ركه‌وتن بو یه‌ك به یه‌كی ئه‌و ستافه ده‌خوازم“.
پێشتر بارزان سنجاوی دەرهێنەری بەزمی بەزم بە دوارۆژی راگەیاندبوو، ھەروا بە ئاسانی ئەکتەر وەرناگرین لە بەزمی بەزم بەڵکو دڵنیا خان تێست کراوە، تا ئێستا زۆر ئەکتەریتر تێست کراون لە ناو ھەمواندا دڵنیا خان سەرکەوتوبووە، لە رۆڵی کۆمیدیش ھەموو بینەران دڵنیا دەکەمەوە کە سەرکەوتو دەبێت.
هەروەها دەرهێنەری بەرنامەکە کۆمێنتی بۆ دڵنیا کاموسی نوسیوە و ڕایگەیاندووە کە ئاساییە بەهۆی سەرقاڵیەوە ناتوانێت چونکە بەرنامەکە کاتێکی زۆری دەوێت.
هونه‌رمه‌ند نازێ عه‌زیزی ئه‌مشه‌و له نێو جێگاكه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه كه به شێوازی سێڵفی گرتویه‌تی.
نازێ عه‌زیزی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده‌و له ساڵی 2007 یه‌كه‌مین ئه‌لبومی خۆی به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌و ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
خانمە هونەرمەند کۆمسای ئەم جارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شیعری نوسیوە و باس لە عەشق دەکات.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کۆمسای شیعرێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “ئاه.. ڕۆژێک ئەم ئاهە دەتگرێت”.
ئەمەش شیعرەکەی کۆمسایە.
ئه‌و شتانه‌ی که عه‌قل به ته‌من به ده‌ستی هێنا
عه‌شق به یه‌ک چرکه له‌یه‌ک هه‌ڵی وشاند
ئاه…ڕوژێک ئه‌م ئاهه ئه‌تگرێ
”چه‌لی وایه یه‌ک کێو به یه‌ک کا تێک ئه‌شکێ”
این چه را عقل به یک عمر به دست آورده است
عشق یک لحظه کــــــوتاه به هــــــــم می ریزد
آه، یک روز همین آه تــــــو را می گیرد
”گاه یک کوه به یک کاه به هم می ریزد”
قادر عه‌زیز سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی حزبی ئاینده چیرۆكی وازهێنانی له جگه‌ره كێشان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیه‌وه ئه‌و بریاره‌ی داوه.
قادر عه‌ززیز له باره‌ی چیرۆكی وازهێنانی له جگه‌ره كێشان ده‌ڵێت”ئێمه دواى ده‌رچونمان له نیمچه‌به‌ره‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هیچ دارایه‌كمان نه‌بوو، ژیان و گوزه‌رانمان زۆر خراپ بوو ، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هارو هاوینه‌كه‌ى ساڵى (1979) له باره‌گاكاندا پونگینه به‌دۆشاوى ته‌ماته‌و مزه‌وره به‌گه‌ڵامێوو نۆكاوو فاسۆلیاو زۆرجاریش بێ برنج ده‌خوران، جگه له‌خواردن ماوه‌یه‌كى زۆریش بوو كه‌س جگه‌ره‌ى پێنه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك واى لێهاتبوو به‌شێك له‌كادرو پێشمه‌رگه جگه‌ره‌كێشه‌كان گه‌ڵاى داریان “چرو” ورد ده‌كردو له‌په‌ڕى كاغه‌زى ڕۆنیۆیان ده‌كرد ئه‌مه وه‌ك جگه‌ره نه‌ده‌كێشرا، به‌ڵكو ته‌نها به‌س بۆئه‌وه‌ى دوكه‌ڵه‌كه‌یان بۆ بێت”
به‌ڵام به‌وته‌ی قادر عه‌زیز له‌و اكته‌دا دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان وه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی جیاواز بوو، ئه‌و ده‌ڵێت”ئه‌وكاته من و كاك ڕه‌سوڵ مامند جگه‌ره‌كێش بووین، هاوڕێیانى قه‌ڵادزێ، به‌تایبه‌تى كاك محمودى حمه‌ڕه‌ش له‌سه‌نگه‌سه‌ر ناوه ناوه كارتۆنێك جگه‌ره‌ى (ڕیم)ى بۆده‌ناردین، دیاربوو هاوڕێیان تێبینى ئه‌وه‌یان كردبوو، بۆیه ڕۆژێكیان له‌یه‌كێ له كۆڕه‌كانم زۆر به‌توندى ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێگرتین كه ئێوه له‌كاتێكدا به‌رده‌وام داواى سۆسیالزم و یه‌كسانى ده‌كه‌ن، كه‌چى خۆتان به‌كارتۆن جگه‌ره‌تان هه‌یه‌و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌كانیش توتن و په‌ڕه ده‌فته‌ریان ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه كه‌زۆر له‌جێى خۆیدابوو ته‌واو كارى تێ‌كردم”
قادر عه‌زیز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات هه‌ر پاش ئه‌و كۆڕه بانگى ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كردووه كه جگه‌ره‌كێش بوون، ئه‌و ده‌ڵێت”ئێستاش له‌بیرمه (2)ته‌كه پاكه‌تم مابوو به‌سه‌ریاندا دابه‌شمكرد، له‌وڕۆژه‌وه بڕیارمدا تاماوم جگه‌ره نه‌كێشم”
خانمه پیشكه‌شكار ئارینا حه‌مید گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه له گه‌ڵ هاورێیه‌كیدایه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هیچ ماكیاجیان پێوه نییه.
ئارینا له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ڵێت”هه‌ردوكمان به‌بێ ماكیاجین، ئه‌رێ به‌خودا”
هاوكات ئارینا گرته‌ی ڤیدیۆی دوو كوڕی دیكه‌شی داناوه كه لاساییان كردونه‌ته‌وه.
زۆربەی جار هونەرمەندەکان دەبنە قوربانی چەندین پەڕەی تەزویر و دروستکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، کە رەنگە هەندێکجار زیانی بۆ خودی هونەرمەندەکە هەبێت.
دوێنێ شەو لوکە لە رێگەی پەڕە فەرمیەکەی لە فەیسبووک بە پێکەنینەوە باس لە کەسێک دەکات کە خۆی کردوە بە ئەو و دەڵێت ئەم برادەرە زۆر تەئکیدە لەوە کە ئەو منە، زۆر سەیرە مرۆڤ ئەوەندە خۆشی لە شتێک وەربگرێت کە هی ئەو نیە.
گۆرانیبێژ لۆکە کە بڕیارە بە چەند سوپرایزێکەوە بگەڕێتەوە، لە پەڕەکەیدا وێنەی پەڕەیەکی تەزویر بڵاودەکاتەوە کە لە ئینستاگرامەوە بە ناوی ئەوەوە دروست کراوە و لە درێژەی قسەکانیدا، نوسیویەتی: بە ئەرک نەبێت هەر یەکێکتان ئەم پەیجە یان ئینستاگرامە فۆلۆی کردبێت تکایە بلۆکی بکەن، چونکە پەیوەندی بەمنەوە نیە.
دڵی رۆژهەڵات، خانمە شاعیری كورد، بۆ یەكەمجار كۆڕێكی شیعری لەنێو زیندانیانی چاكسازیی ئافرەتان ساز دەكەت و دەشڵێ “تەنها ئاواتم ئەوە بوو كۆڕێك لەنێو زینداندا ساز بكەم”.
“دڵی رۆژهەڵات” خانمە شاعیر لەم بارەیەوە راگەیاند: “ماوەیەكە دەمەوێت كۆڕێكی شیعری لەنێو چاكسازی ئافرەتان ساز بكەم، خۆشبەختانە ئاواتەكەم هاتەدی، رۆژی سێشەممە 2016_7_26 كۆڕێكی شیعریم لەنێو زیندانی چاكسازی ئافرەتانی سلێمانی ساز كرد، پێم وایە ئافرەتانی زیندان پێویستیان بەو جۆرە كۆڕانە هەیە، چونكە بەهۆیەوە ماوەیەك خەم و كێشەكانیان لەبیر دەكەن”.
دڵی رۆژهەڵات، كە ناوی راستەقینەی “دڵگەش قادر”ـە، هەروەها زیاتر گوتیشی “لەو پڕۆژەیەم بەردەوام دەبم و لەنێو زیندانی چاكسازیی ئافرەتانی شارەكانی تریش كۆڕی شیعری ساز دەكەم، چونكە كۆڕە شیعرەكەی من جیاوازە و زیاتر لەگەڵ ئافرەتانی زیندان تێكەڵ دەبم و دەمەوێ خزمەتیان بكەم”.
ئەو خانمە شاعیرە، بە پێویستی دەزانێ كۆڕی جیاواز بۆ زیندانیانی چاكسازیی ئافرەتان ساز بكرێت، هەروەك خۆی دەڵێ “ئەوان لە هەموو كەس زیاتر پێویستیان بەوە هەیە كاری جیاوایان بۆ بكرێت”
هونه‌رمه‌ند ڕه‌وا جه‌ماڵ نوێترین كلیپى خۆى بڵاوكرده‌وه به ناوى ” بۆ كوێ بڕۆم”.
ره‌وا جه‌مال وتى نوێترین كارى هونه‌ریم بڵاو كردنه‌وه‌ى كلیپێكه به ناوى ” بۆ كوێ بڕۆم” ئاوازى بورهانى موفتى زاده‌یه و هۆنراوه ئیسماعیل ساڵح و هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌نده ئه‌ڤشین شوكرى و عه‌لى شه‌ریف زاده كارى دابه‌ش كردن و موزیكیان بۆكردووه، نیما جه‌لیلیان كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه.
جگه له بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م كلیپه نوێیه ڕه‌وا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد دوایین كارى هونه‌رى كلیپ كردنى سروودێكه بۆ پێشمه‌رگه.
ره‌وا جه‌مال له ساڵى 1982 له شارى سلێمانى له‌دایك بووه، كۆلێژى پزیشكى ددانى ته‌واو كردووه، سه‌ره‌تا به وتنه‌وه‌ى گۆرانى هونه‌رمه‌ندان تر ده‌ستى پێكردووه، له ئێستادا خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانى و كلیپى تایبه‌ت به خۆییه‌تى
هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ ساسان نوێترین به‌رهه‌مىى خۆى به ناوى “یار” بڵاوكرده‌وه.
ساسان وتى دواى ماوه‌یه‌كى زۆر كاركردن بۆى به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ دووه‌م به‌رهه‌مى تایبه‌ت به خۆم به ناوى “یار” بڵاو كرده‌وه.
به‌رهه‌مه‌كه‌ى ساسان له ئاوازى هونه‌رمه‌نده سه‌فین به‌رزنجییه و هۆنراوه‌ى “فۆلكلۆر” پێشه‌وا محه‌مه‌د كارى موزیكى بۆ كردووه وله‌لایه‌ن بڕیار فه‌تاح كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه.
ساسان له دایك بووى شارى سلێمانییه به‌شدارى زۆریَك له فێستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌ته‌كانى كردووه، خاوه‌نى ته‌نیا به‌رهه‌مێكه به ناوى “ئازیزه‌كه‌م” كه ساڵى2012 بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵویست ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له چاڤى لاند به‌شدارى كۆنسێرتێكى تایبه‌ت به منداڵان ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تیپى هونه‌رى منداڵانى سلێمانى به پۆنسه‌رى چاڤى لاند ئێواره كۆنسێرتێك ساز ده‌كه‌ن له ژێر ناوى ” كونسێرتى هونه‌رى منداڵان” كه تێیدا جگه له هونه‌رمه‌نده منداڵه‌كان هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان “ئاسۆ مه‌حمود و هه‌ڵوێست” به‌شدارى تیدا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێست له سه‌ر به‌شدارى له‌و كۆنسێرته ده‌ڵێت من وه‌ك میوان به‌شدارى ئه‌و ئێواره كۆنسێرته ده‌كه‌م به‌رهه‌مێكى تایبه‌ت به منداڵان ده‌ڵێم و هیوادارم بتوانم خزمه‌تیان بكه‌م.
كۆنسێرتى هونه‌رى منداڵان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كاتژمێر “8”ى ئێواره له ناو چاڤى لاند ساز ده‌كرێت
هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ نادیه یاسین دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له نه‌بوونى به‌رهه‌مى نوێى هونه‌رى، دوایین كارى هونه‌رى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند نادیه یاسین له ئێستادا له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هه‌واڵى كاركردن بۆ به‌رهه‌مێكى نوێى ئاشكرا كرد كه بڕیاره وه‌ك ڤیدیۆ كلیپ بڵاوى بكاته‌وه به ناوى “جیابوونه‌وه”.
به‌رهه‌مه‌كه‌ى نادیه یاسین ئاواز هۆنراوه‌ى له لایه‌ن “وێران” ئاماده‌كراوه ودواى كلیپ كردنى بڵاوده‌كرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند نادیه ڕایگه‌یاند به‌مزووانه چاوه‌ڕێى سوپرایزه‌كه‌م بن، دواى شه‌ش مانگ نادیه زانیارى له‌سه‌ر سوپرایزه‌كه‌ى بۆ هه‌وادارانى ئاشكرا كرد.
نادیه یاسین له دایكبووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه زیاتر به گۆرانى “شادم” ناسرا، دواین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپى “هه‌ى نێرگز ” بوو له ساڵى 2012، له ئێستادا له وڵاتى كه‌ندا ده‌ژى.

تعليقات
إرسال تعليق