٤٨ ھەزار و ٢٥٧ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە پارێزگای ئەنبار

razz

زیاتر لە چل و ھەشت ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە پارێزگای ئەنبار.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە کە چل و ھەشت ھەزار و دوو سەد و پەنجا و حەوت خێزانی ئاوارە لەدوای ئاوارەبوونیان بەھۆی پەلامارەکانی تێرۆریستانی داعشەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان لە قەزا و گوند و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
لە کۆی ئەو ژمارەیەش, سی و پێنج ھەزار و ھەشت سەد و بیست خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەنتەری شاری “ڕومادی”.
شەش ھەزار و چل و سێ خێزانیش گەڕاونەتەوە قەزای ” ھیت” و ھەزارو چوار سەد و حەوت خێزانیش بۆ قەزای “ڕوتبە” و ھەزار و سێ سەد وھەشتا و حەوت خێزانیش بۆ قەزای “خالیدیە” گەڕاونەتەوە.
ھاوکات دوای ڕزگارکردنەوەی ناحیەی “گەرمە”ش لە فەللوجە سێ ھەزار و شەش سەد خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان لە ناحیەکە.
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی دیکە لە خێزانە ئاوارەکان لە ماوەی داھاتوودا دەگەڕێندرێنەوە گوند و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات