زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵی بێ باوك هەیە

kirkuknow1kurdish

awarakan
بەپێی‌ بەیاننامەیەكی‌ وەزارەتی پلاندانانی عیراق، لەشەش مانگی رابردوودا زیاتر لەنیو ملیۆن منداڵی بێ باوك لەعیراق تۆماركراون لەگەڵ 850 هەزار بێوەژن‌.

بەپێی‌ بەیاننامەیەكە‌ ئەو ئامارە پارێزگاكانی‌ نەینەوا‌و ئەنبار ناگرێتەوە، كە زیاتر لەدوو ساڵە لەلایەن چەكدارانی “دەوڵەتی ئیسلامییەوە”  كۆنترۆڵكراون‌و لەماوەكانی رابردوودا توندوتیژی زۆریان بەرامبەر خەڵك ئەنجامداوە.

هاوكات ئامارەكە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) ناگرێتەوە.

هەروەها بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ئەو 600 منداڵە كە لەئەمساڵدا تۆماركراون، تەمەنیان لەخوار 17 ساڵیەوەیە.
عیراق لەدوای هاتنی داعش لەساڵی 2014 روبەڕوی شەڕو كوشتار بووەوەو تائێستاش لەچەند پارێزگایەكی ئەو شەڕە خوێناوییە بەردەوامە.

كەركوك ناو



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات