باڵیۆزی چین لەعێراق سەردانی خاتوو “ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد”ی کرد

razz

باڵیۆزی چین لەعێراق دووپاتیکردەوە وێڕای کۆمەکە مرۆییەکان، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە کۆمەکی سەربازییش پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکات و ھانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەشی بدات ئاستی بازرگانی و وەبەرھێنانیان لە کوردستان برەو پێبدەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ “ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد” ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، پێشوازیکرد لە “چین ویچینگ ” باڵیۆزی کۆماری چینی میللی لە عێراق و کونسوڵی چین لە ھەرێمی کوردستان و کارمەندانی تری باڵیۆزخانەکە.
لەو دیدارەدا خاتوو (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) رایگەیاند: نێوانی گەلی کورد و گەلی چین مێژویەکی دێرینی ھەیە دەگەرَێتەوە بۆ سەردەمی خەباتی گەلەکەمان لە پێناوی ئازادیی و دیموکراسیدا، بۆیە گەلی چین ھەمیشە لای گەلی کورد خۆشەویستەو پێگەیەکی تایبەتیی ھەیە کەرۆژ بەرۆژ قوڵتر دەبێتەوە.
لای خۆشیەوە،باڵیۆزی چین ،سڵاوی سەرکردایەتیی باڵای کۆماری چینی میللی گەیاند بە”سەرۆک مام جەلال” و خاتوو” ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد”، رۆڵی سەرۆک “مام جەلال”یشی خستە روو کە لەو ماوەیەی سەرۆک کۆماری عێراق بووە، بەردی بناغەی دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەھێزی نێوانی کۆماری عێراق و کۆماری چینی دانا.
باڵیۆزی چین ستایشی رۆڵی کوردیشی کرد کە گەلێکە لە پێناوی ئازادیی و لەناوبردنی تیرۆردا خەباتیکردووە.
ئاشکراشیکرد وێڕای کۆمەکە مرۆییەکان، حکومەتی چین ئامادەیە کۆمەکی سەربازییش پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکات و ھانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەشی بدات ئاستی بازرگانی و وەبەرھێنان
لەھەرێمی کوردستان برەو پێبدەن .
دواتریش لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی بایەخێکی تایبەتیی دەدات بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی چین.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات