داھاتی فەیسبوک و ژمارەی بەکارھێنەرەکانی گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت

razz

داھاتی فەیسبوک زیادی کردووە و ژمارەی بەکارھێنەرانیشی بۆ دوو ملیار نزیک دەبێتەوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبوک” بڵاویکردەوە کە لە ماوەی ئەمساڵدا داھاتەکەی گەیشتۆتە دوو ملیار دۆلار و بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودش داھاتەکە بە ڕێژەی لە سەدا سەد و ھەشتا و شەش بەرزبۆتەوە.
ئەو داھاتەشی لەماوەی ئەمساڵدا بەدەستیھێناوە لەوەی پێشبینی دەکرا زیاتر بووە.
ھاوکات ژمارەی بەکارھێنەرانیشی تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گەیشتۆتە یەک ملیار و حەفتا و یەک ملیۆن کەس لەجیھاندا, لەکاتێکدا ژمارەی بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە یەک ملیار و چل و نۆ ملیۆن کەس بووە.
لای خۆشیەوە, “مارک زوکەربێرگ”ی دامەزرێنەری فەیسبوکیش ئاشکرای کردووە کە بەرزبوونەوەی داھاتی تۆڕەکە بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاری ڤیدیۆ لەماوەی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات