25 بابه ت تا يبه ت بۆ ژنان و پیاوان
توێژەرانی دەروونی بۆیان دەرکەوتووە کە خانمان دەتوانن بە چەند فێڵێک مێردەکەیان رازی بکەن بۆئەوەی کە دەیانەوێت.
یەکێک لە کێشەکانی ژیانی ھاوسەرێتی ئەوەیە کە پیاوان بەقسەی ھاوسەرەکەیان ناکەن و خانمانیش نازانن چی بکەن بۆئەوەی رازییان بکەن کارێکیان بۆ بکەن، دەرکەوتووە پیاوان زیاتر دەکەونە ژێر فشاری ھەست و سۆزەوە بەراورد بە مەنتق یان زیرەکیی، ھەربۆیە ژنان دەتوانن بە پیشاندانی ھەست و سۆز و رۆمانسی بوون مێردەکەیان رازی بکەن بۆئەوەی ھەر کارێک بیانەوێت بۆیان بکات.
ھاوکات مەنتق ناتوانێت پیاوان رازی بکات بۆئەوەی کارێک بکەن چونکە ھەندێک کات کەلە رەقن و بەپێچەوانەی تۆوە دەجووڵێنەوە، بەڵام ھەست و سۆز دەتوانێت بەتەواوی کۆنترۆڵیان بکات و رازییان دەکەیت
خۆشەویستی کوێرانە ئەو جۆرە خۆشەویستییەیە کە کەسەکان ھیچ تایبەتمەندییەکی نەرێنی لە خۆشەویستەکەیاندا نابینن و بەبێ لێکۆڵینەوە لە سرووشتیان ھاوسەرگیرییان لەگەڵدا دەکەن و واھەست دەکەن کەسێکی نموونەیین، بەڵام شارەزایانی دەروونی ھۆشداری دەدەن لەبارەی ئەو جۆرە خۆشەویستییەوە چونکە دەشێت ھاوسەرداران تووشی نائومێدی بکات.
ھاوکات دوای ھاوسەرگیری خۆشەویستی دەگۆڕێت بۆ جۆرە پەیوەندیەکی تر کە بە پەیوەندی ھاوسەرێتی ناسراوە و دەشێت لەوکاتەدا کەسەکان تایبەتمەندییە نەرێنییەکانی ھاوسەرەکەیان ببینن، ئەوەش تووشی دڵتەنگی و ھەستکردن بە نائومێدییان دەکات، ھەربۆیە توێژەران بەپێویستی دەزانن پێش ھاوسەرگیری بیر بکەیتەوە و بە عەقڵ و ھەست و سۆزیش بڕیاربدەیت نەک تەنھا ھەست و سۆز.
ھەندێک جار پیاوان کەلەرەقییەکی زۆریان ھەیە و ئەوەش کێشەیەکی زۆر درووست بکات، بەڵام دەگونجێت خانمان زیرەک بن و بتوانن بە جێبەجێ کردنی ھەندێک ئامۆژگاری کاریگەری نەرێنی ئەو تایبەتمەندییە نەھێڵن و کارەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-پێویستە مێردەکەت قبووڵ بکەیت بەوشێوەیەی کە ھەیە و ھەوڵبدە ھەست بە خۆشەویستییەکەت بکات.
-ھەموو کات لەگەڵیدا لەسەرخۆ بە و ئەگەر قسەی لەگەڵدا کردیت چاوەڕێ بکە تا قسەکانی تەواو دەکات و دواتر قسە بکە.
-لەسەر ھەموو کارێکی بچووک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا مەکە و ھەوڵبدە بیبەخشیت و شەڕ و ئاژاوە نەنێیتەوە.
-ھەوڵبدە فێری ھونەرەکانی تێگەیشتن و قسەکردن لەگەڵ کەسی جیاوازدا فێر ببیت بۆئەوەی بتوانیت لەگەڵ مێردەکەشتدا ھەڵبکەیت.
-گوێ مەدە بە تووڕەییەکانی و ھیچ کات لێپێچینەوەی لەسەر ئەوە لێمەکە کە ھەموو کات تووڕەیە.
-کەسانی کەلەرەق رقی لە داواکاری زۆر و دووبارەکردنەوەی قسەیە و ئەگەر داواکارییەکانتی رەت کردەوە دووبارەی مەکەرەوە.
-ھیچ کات وشەی نەشیاو بەرامبەری بەکارمەھێنە چونکە لەوانەیە شەڕ و ئاژاوە درووست بکەیت.
زۆرجار ھاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکمەیت کە زۆرت خۆشدەوێت، بەڵام پاش ماوەیەک ھەست دەکەیت سەرکەوتوو نەبوویت و نابێت لەخۆتەوە بڕیار بدەیت.
شارەزایانی دەروونیی چەند نیشانەیەکیان دیاریکردووە کە دەرخەری ئەوەن ژیانی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو نەبووە و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئەوانەی پەیوەستن بە پیاوانەوە:
-داڕمانی باری دارایی و نەمانی توانا بۆ باشکردنەوەی، یان خانوویەکی نییە (کرێ یان موڵک) بۆئەوەی خێزانەکەی تێدا بژیێنێت.
-زیادبوونی جیاوازیی بیروڕا لەدوای ھاوسەرگیری.
-دایکی پیاوەکە ھیچ باش نییە و رقی لە ژنی کوڕەکەیەتی.
-رەزیلی زۆر و گومانکەر.
-پارەخۆشویستنی زۆر.
-بەجێنەگەیاندنی بەڵێنەکان.
ئەوانەی پەیوەستن بە خانمانەوە:
-ژنێک کە لەژێر کاریگەری خێزان و ھاوڕێکانیدا بڕیار بات و کاریگەری زۆریان لەسەری ھەبێت.
-کەسێکی زۆر بەھەڵپە و پارە خۆشەویست.
-خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزتر بێت لە مێردەکەی.
-ژنێک کە ھیچ کاریگەری لەسەری نەبێت و بێ ھەست و سۆز بێت.
-ژنێک کە زۆر کێشەی لەژیانی خۆیدا ھەبێت.
-خزمانی ژنەکە واھەست دەکەن مێردەکەی توورەکەی پارەیە.
پیشەی خانمان زۆر کاریگەری ھەیە لەسەر شێوازی ژیانیان و بەتایبەت ئەگەری جیابوونەوەیان لە مێردەکەیان، چونکە لەگەڵ ئەوەی پیاوان پێش ھاوسەرگیری ھەندێک پیشە قبووڵ دەکەن بەڵام دواتر پەشیمان دەبنەوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی وادفۆرد دەرکەوتووە کە ئەو خانمانەی ھەندێک پیشەیان ھەیە ئەگەری زۆریان ھەیە بۆ جیابوونەوە دوای ھاوسەرگیری کردن، بەپێی توێژینەوەکەش پلەبەندی بۆ ھەندێک لەو کارانە بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ئەو خانمانەی پیشەی سەماکردن و نمایشیان ھەیە ئەگەرێکی زۆریان ھەیە بۆ جیابوونەوە دوای ھاوسەرگیری کردن و ئەوەش دەگاتە ٤٣%.
-ئەوانەی لەباڕدا کاردەکەن و خواردنەوە دەگێڕن ئەگەری ٣٨.٤٣%یان ھەیە بۆئەوەی مێردەکەیان لێیان جیا ببێتەوە.
-ئەو کەسانەی لە مارکێت و کارگە و دوکانیشدا کاردەکەن رێژەیەکی بەرزیان ھەیە بۆئەوەی مێردەکەیان لێیان جیاببێتەوە و لە پلەی سێیەمدا دێن.
-لەکۆتا پیشەشدا ئەندازیاریی کشتوکاڵی دێت کە کەمترین جار مێردەکەیان لێیان جیادەبێتەوە و ئەگەرەکەیان دەگاتە ١.٧٨%.
بۆئەوەی ساڵی یەکەمی ھاوسەرگیری بەباشی بەڕێبکەیت ئەوا پێویستە چەند یاسایەک بزانیت کە پێویستە کاریان پێبکەیت لەو ساڵەدا و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ئارامگرتن کلیلی خۆشبەختییە و پێویستە ھەرکات تایبەتمەندییەکی خراپی ھاوسەرەکەت بەدی کرد ئەوا بەنەرمی داوابکەیت ئەوە بگۆڕێت و چاوەڕێ بکەیت چونکە پێویستی بە کاتە.
-پێویستە کاتەکانت رێکبخەیت و خشتەکەت بەشێوەیەک بێت کە ھەفتانە یەک جار یان زیاتر لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا بچیتە دەرەوە.
-ھەرکات کێشەیەکت بۆ درووست بوو لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا ئەوا لەگەڵی دابنیشە و لەسەرخۆ بدوێ لەگەڵیدا بۆئەوەی بگەنە چارەسەر.
-گفتوگۆکردن لەسەر پارە یەکێکە لە گرنگترین گفتوگۆکان و ھەوڵبدە نە کەسێکی دەستکراوە یان توند بیت و بەپێی پێویستی پارە سەرف بکەن.
-پێویستە لەگەڵ خێزانی ھاوسەرەکەتدا باش بیت و بەوشێوەیە کەمترین کێشە رووتان تێدەکات و بەھەمان شێوە ھاوسەرەکەشت لەگەڵ خێزانەکەتدا باش دەبێت.
-ھەندێک جار سوپاسی ھاوسەرەکەت بکە بۆ ئەو کارانەی کردوویەتی و بەوشێوەیە ھەست دەکات پێزانینت ھەیە بۆ ھیلاکییەکانی.
بۆئەوەی گونجاونترین کەس بدۆزیتەوە بۆ ھاوسەرگیری کردن ئەوا پێویستە زۆر لەیەکەوە نزیک بن و ئەم لێکچوون و تایبەتمەندییانەتان ھەبێت:
-پێویستە چەندین خاڵی ھاوبەشتان ھەبێت و لەزۆربەی کارەکاندا ھەمان بیروڕاتان ھەبێت و ناکۆک نەبن لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
-ھەمان داب و نەریتتان ھەبێت و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی رۆشنبیری کەسەکان و خێزانەکان و تا لەیەکەوە نزیک بن باشترە.
-کاتێک ھاوسەرەکەت لەبەردەم کەسانی تر و بەتەنھا وەسفی کردیت و شانازی پێوەکردیت و تەنھا لەلای خۆشت لۆمەی کردیت و باسی لە ھەڵەکانت کرد ئەوا پێکەوە گونجاون.
-پێویستە کەسێک بکەیتە ھاوسەری خۆت کە متمانەیەکی زۆرتان بەیەک ھەبێت و ھیچ غیرەیەک لەیەک نەکەن چونکە نەبوونی متمانە ژیانی ھاوسەرێتیت لێدەکات بە دۆزەخ.
-ئەگەر خۆشەویستەکەت قوربانی لەپێناو تۆدا دا ئەوا زۆر گونجاوە بۆ ھاوسەرگیری کردن و ھیچ کات تووشی کێشە نابیت لەگەڵیدا.
توێژەرانی دەروونی بۆیان دەرکەوتووە کە پیاوان حەز بەو جۆرە خانمانە ناکەن کە سرووشتی خۆیان دەگۆڕن و دەیانەوێت بەوشێوەیە سەرنجی مێردەکەیان بۆخۆیان رابکێشن، ھەروەھا پیاوان حەز بە خانمێک دەکەن کە وەک سرووشتی خۆی بێت.
ھاوکات دەبێت خانمان گرنگی بەوەش بدەن کە خۆشەویستی خۆیان بۆ مێردەکەیان دەربڕن و بەوشێوەیە زۆر دڵخۆش دەبن، ھەروەھا مانەوە لەسەر سرووشتی خۆت زیاتر خۆشەویستت دەکات و مێردەکەت متمانەیەکی زیاتری پێت دەبێت و ھیچ کات کێشەتان بۆ درووست نابێت، جگە لەوەی ھەندێک تایبەتمەندی ھەیە دەبێت لە کەسایەتیتدا دەربکەون و ئەوانەش ھاوسەرەکەت تووڕە و بێزار دەکەن.
شارەزایانی دەروونیی چەند نیشانەیەکیان دیاریکردووە کە دەرخەری ئەوەن ژیانی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو نەبووە و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئەوانەی پەیوەستن بە پیاوانەوە:
-داڕمانی باری دارایی و نەمانی توانا بۆ باشکردنەوەی، یان خانوویەکی نییە (کرێ یان موڵک) بۆئەوەی خێزانەکەی تێدا بژیێنێت.
-زیادبوونی جیاوازیی بیروڕا لەدوای ھاوسەرگیری.
-دایکی پیاوەکە ھیچ باش نییە و رقی لە ژنی کوڕەکەیەتی.
-رەزیلی زۆر و گومانکەر.
-پارەخۆشویستنی زۆر.
-بەجێنەگەیاندنی بەڵێنەکان.
ئەوانەی پەیوەستن بە خانمانەوە:
-ژنێک کە لەژێر کاریگەری خێزان و ھاوڕێکانیدا بڕیار بات و کاریگەری زۆریان لەسەری ھەبێت.
-کەسێکی زۆر بەھەڵپە و پارە خۆشەویست.
-خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزتر بێت لە مێردەکەی.
-ژنێک کە ھیچ کاریگەری لەسەری نەبێت و بێ ھەست و سۆز بێت.
-ژنێک کە زۆر کێشەی لەژیانی خۆیدا ھەبێت.
-خزمانی ژنەکە واھەست دەکەن مێردەکەی توورەکەی پارەیە.
بەڵام دەشێت بە بەشێکی جەستەتدا تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی کەسەکانی چواردەورت و خۆشت بزانیت، یەکێک لەوانەش پەنجە گەورەیە و دوو جۆر شێوەی ھەیە کاتێک بۆ سەرەوە بەرزی دەکەیتەوە، بەپێی ئەوەش تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیت بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ئەگەر پەنجە گەورەت رێک وەستا ئەوا کەسێکی جددیت و ھەندێک جار لەناو کێشەکانتدا گیردەخۆیت و ناتوانیت لێیان رزگارت ببێت، ھەروەھا کەسێکیت لە کارەکانتدا زۆر باشیت و لەبەرئەوەش سەرکەوتوو دەبیت.
-ئەگەر پەنجە گەورەت بۆ دواوە دەچەمێتەوە ئەوا کەسێکیت ژیانت بەقورسیی نەگرتووە و دەتوانیت بەئاسانی لەگەڵ ئەو گۆڕانانەدا رابێیت کە لەدەوروبەرت روودەدەن، وە ئەگەریش پەنجەت زۆر دەچەمێتەوە ئەوا کەسێکیت دەکەویتە ژێر کاریگەری قسەی کەسانی ترەوە، ھەربۆیە پێویستە ئاگادار بیت بڕیارەکانت لەژێر کۆنترۆڵی خۆتدا بدرێن.
بۆئەوەی مێردەکەت لە ژنانی تر بپارێزیت پێویستەپەیوەندییەکی زۆر پتەو لەنێوانتاندا درووست بکەیت و بەوشێوەیە ھیچ کات لێت دوورناکەوێتەوە، بۆئەوەش پێویستت بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگارییانە دەبێت:
-پێویستە لە تووڕەیی و بێزارییەکانی تێبگەیت و بەئارامیی قسەی لەگەڵدا بکەیت بۆئەوەی کێشەکانی چارەسەر بکەیت.
-ھیچ کات دوای کار پەیوەندی پێوە مەکە بۆئەوەی شتومەک بکڕێت چونکە زۆر ھیلاکە و وزەی ئەوەی پێ نییە.
-ھیچ کات بەخراپە باس لە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی مەکە.
-لەگەڵیدا بچۆرە دەرەوە بۆئەوەی لە رۆتین رزگارتان ببێت.
-ببە بە گوێگرێکی زۆرباش لەکاتێکدا پێویستی بەکەسێکە قسەی لەگەڵدا بکات.
-پێویستە رێگەیەک بدۆزیتەوە بۆئەوەی ببیت بە ھاوڕێیەکی زۆرباش و بەوەفا بۆ ھاوسەرەکەت.
بەڵام ھەندێک نیشانە ھەن کە دەرخەری ئەوەن مێردەکەت زۆر خۆشیدەوێیت و زۆر ئاسان ھەستیان پێدەکرێت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ھەموو کات ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەویت بۆ چوونە دەرەوە و بە کەسی تر ناڵێت بۆ چوونە دەرەوە پێش تۆ و ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت لە پلەی یەکەمدایت لە مێشکی ئەودا.
-لەگەڵ ھەرکەسێکدا قسە بکات بۆت باس دەکات و لێت ناشارێتەوە ئەگەر رەگەزی بەرامبەریش بێت و باس لە کێشەکانی خۆیت بۆ دەکات.
-ھەندێک جار لەبری تۆ خواردن ئامادە دەکات و دەیکاتە سوپرایز بۆت و ئەوەش مانای بایەخێکی زۆر دەگەیەنێت کە پێت دەدات.
-ھەموو کات ئامادەیە بۆئەوەی گوێت لێبگرێت و کێشەکانت بۆ چارەسەر بکات و بێزاریی و نیگەرانیت لێ دووردەخاتەوە.
-ھەرکارێک دڵت خۆش بکات ئەنجامی دەدات و لەکاتێکدا ئەوەت بینی ئەوا دڵنیابە کە ھێشتا خاوەنی دڵی مێردەکەتی.
ئەو نھێنییانەی کە نابێت ھیچ کات بە ھاوسەرەکەتی بڵێیت بریتین لەمانەی خوارەوە:
–ھیچ کات ئەو نھێنییە ئاشکرا مەکە کە لەگەڵ چەند کەسدا پەیوەندی سۆزداریت ھەبووە، چونکە ئەگەر زۆر بن ئەوا کێشەت بۆ درووست دەبێت لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا.
-ئەگەر ھاوسەرەکەت کارێکی باشی کرد پێی مەڵێ کە ئەوەی لە خۆشەویستە کۆنەکەت دەچوو، چونکە ھاوسەرەکەت واتێدەگات خۆشەویستەکەت لەو بەباشتر دەزانیت.
-ھیچ کات باس لە کەسایەتی جارانت مەکە چونکە بەلای ھاوسەرەکەتەوە گرنگ نییە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات چەند تایبەتمەندییەکی کەسایەتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
-باسکردنی ھەمان کەس کە جاران خۆشەویستت بووە بۆ چەند جارێک گومان لای ھاوسەرەکەت درووست دەکات کە تائێستا خۆشت دەوێت.
-ھیچ کات وا رەفتار مەکە بتەوێت غیرەت لێبکات، چونکە زۆربەی پیاوان واتێدەگەن کە لەلایەنی دەروونییەوە کێشەت ھەیە.
گومانی تێدا نیە کەھاوسەرێتی سەرکەوتوو بنیات دەنرێت لەسەر بنەمایەکی بەھێز بۆ پاراستنی لەدژی ھەر جۆرە کێشەیەک، ھەڵبژاردنی راستەقینەی ھاوسەری ژیان زامنێکە بۆ تێک نەچونی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و جیانەبونەوە.
بۆ بەدبەختی زۆرێک لەخانمان رووبەروی گرفتی ناپاکی دەبنەوە لەلایەن پیاوانەوە کەئەمەش بەلای وێب سایتی (سایکۆلۆجی تودەی)یەوە چەند ھۆکارێکی دەروونییە کەپاڵ بەپیاوان دەنێ بۆ ناپاکی ھاوسەرێتی:
١. پیاوی درۆزن: درۆ یەکێکە لەھۆکارە دیارەکانی لەناوچونی پەیوەندیی ھاوسەرێتی ، ھاوسەری درۆزن لەسەرەتای پەیوەندییەکەوە پابەندی دڵسۆزی نابێت و سەرباری خۆشەویستی بۆ ھاوسەرەکەی و پابەندبونی بەژیان لەگەڵیدا بەڵام زۆر درۆ دەکات ئەمەشە بەرەو ناپاکی دەبات.
٢. لەدەستدانی متمانە بەخۆ: ھەندێ پیاو ھەست بەوە دەکات کەمتمانەی بەخۆی نەماوە و ھەندێ جار بەھۆی ھەژاری یان بێ مێشکی یان ناشیرینی یان قەڵەویی تێدایە و ھەوڵی بەدەستھێنانی پێچەوانەکەی دەدات بۆ ئەوەش ھەوڵی پەیوەندیی بەستن دەدات لەگەڵ چەندین ژندا.
٣. پێنەگەیشتوی ھاوسەرەکە: پیاو ھەندێ جار پێی وایە پەیوەندیی لەگەڵ ژنی تر زیانی نابێت مادام ھاوسەرەکەی نازاێت، بەڵام ژن زیاتر تێبینی ھەر گۆرانکارییەکی ھەڵسوکەوتی مێردەکەی دەکات.
٤. ئەزمونە سەختەکان: ھەندێ جار پیاوان رووبەروی ئەزمونی سەخت دەبنەوە لەجوێندان و دەستدرێژی جەستەیی کەکاریگەری خراپی لەسەر دەبێ و ھەوڵی خۆ راکردن دەدات لەو یادەوەرییانە.
٥. زیادەرەوی لەپێشبینی کردن: پیاوان توشی بێ ھیوایی دەبن لەدوای ھاوسەرێتی بەھۆی نەبوونی ئەو تایبەتمەندیەی دەیانویست لەھاوسەری ئایندەیاندا ھەبێ، ئەمەش ناچاردەبن لەرێی ناپاکی ھاوسەرێتییەوە قەرەبوی بکەنەوە.
٦. ماندووبونی کار: ھەندێ جار ژیانی ھاوسەرێتی دەبێتە رۆتین و ئەمەش وادەکات ھاوسەران بەشوێن سەرکێشی و خۆشی دا بگەڕێن لەدەرەوەی ماڵ.
٧. تێنەگەیشتن لەمانای خۆشەویستی: کەسانێکی زۆر بۆچونی خۆشەویستی و سەرسام بوون تێکەڵ دەکەن و پیاوان ھەندێکیان پێیان وایە کەھەرکات ژنێک پێیان سەرسام بوو ئیتر خۆشیان دەوێ.
٨. ئالودەبوون: ئالودەبونی پیاوان لەسەر کحول و مادە ھۆشبەرەکان ھێندەی تر ھاندەر دەبێ بۆ ناپاکی.
٩. حەزکردن بەکۆتایی ھێنان بەپەیوەندیی: ھەندێ جار پیاو پەنا دەباتە بەر ناپاکی بۆ ھەوڵێک بۆ رزگاربون لەپەیوەندیی ئێستا چونکە چیتر ھەست بەوەناکات کەدەیەوێ بەدەستی بھێنێت، لەجیاتی ئەوەی راستەوخۆ بەھاوسەرەکەی بڵێت پەنا دەبات بۆ ناپاکیی.
١٠. کەمی و لاوازیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی: دووری لەھاورێ و کەسە نزیکەکانی لەکۆمەڵدا وادەکات کەتێنەگات لەراستی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و ھەرکات توشی گرفت بوو لەگەڵ ھاوسەرەکەی مانای وایە چیتر ناتوانن پێکەوە بژین و دەبێ بۆ پەیوەندییەکی تر بگەڕێت.
زۆرجار پیاوان گوێیان لە نھێنییەکی ژنان دەبێت کە بۆیان باس دەکرێت و ھیچ کات ناتوانن لێی تێبگەن چونکە لە سرووشتی ئەواندا ئەو تایبەتمەندییانە باوەڕپێنەکراوە.
16ئەو تایبەتمەندییە نھێنییانەی ژنانیش کە پیاوان ناتوانن لێیان تێبگەن بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ژنان ھەموو بەروارێکیان بەوردیی و درووستیی لەبیرە و ھەموو کات پیاوان دەحەپەسێنن بەوە، چونکە وردەکاریی ئەو رۆژەشیان لەبیرە.
-ژنان ھەست و سۆزیان دەرنابڕن و بەبێدەنگیی دەمێننەوە و ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە خۆشەوستەکەیان بێزاری کردوون، بەڵام ھەموو کات پیاوان بەوشێوەیە تێدەگەن.
-زۆرجار پیاوان لەوە تێناگەن کە خۆشەویستەکەیان باری دەروونی ئاسایی نییە و نازانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، بەڵام لەو کاتانەدا خانمان پێویستیان بەماوەیەکە بەتەنھا دابنیشن.
-خانمان حەز دەکەن بزانن خۆشەویستە کۆنەکەیان چۆنە و لێی دەپرسن و ھیچ مەبەستێکیشیان نییە، بەڵام پیاوان زۆرجار لەسەر ئەوە کێشە درووست دەکەن.
-پیاوان سەریان دەسووڕمێت لەوەی زۆرجار ژنان دەتوانن چەند کارێک پێکەوە بکەن بەبێ ئەوەی لێیان تێکبچێت.
-چاکەت و پانتۆڵێک لەوانەیە بۆ پیاوێک گونجاو بێت و چەند ئاھەنگ بەو جل و بەرگەوە بچێت، بەڵام خانمان دەیانەوێت ھەرجارێک جلێک لەبەربکەن و پیاوان ناتوانن لەو حەزەیان تێبگەن.
-لە خوێنبەربوونی سووڕی مانگانەدا ھیچ پیاوێک لە باری دەروونی ژنەکەی تێناگات و زۆرجار باری دەروونی قڵپ دەبێتەوە.
بەڵام پێویستە ھەندێک جار بەئاسانی دڵی مێردەکەت بەدەست بھێنیت، بۆئەوەش دەتوانیت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت:
-پیاوان زۆر حەز دەکەن بەقژی تەڕەوە و دوای خۆشتن خانمەکەیان ببینن و بۆنی شامپۆکەیان بکەن و ھەوڵبدە لەدوای خۆشتن لەبەرچاو مێردەکەتدا قژت دابھێنیت.
-ھەندێک جار ھەوڵبدە کارێکی پیاوانە لەناو ماڵدا ئەنجام بدەیت وەک گۆڕینی گڵۆپێک و بەوەش پیاوان واھەست دەکەن زۆر بەھێزی و دڵخۆش دەبن.
-لەکاتێکدا کوپێکی خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە بچۆرە شوێنێک مێردەکەت بتبینێت چونکە ئەوان چێژ لە بینینی خانمێک وەردەگرن کاتێک خواردنەوەیەکی گەرم سارد دەکاتەوە.
-پیاوان زۆر دڵیان بەوە خۆش دەبێت کە ھاوسەرەکەیان راھێنانی وەرزشی ئەنجام بدات.
-پیاوان حەزدەکەن ھەندێک جار ھاوسەرەکەیان بەدیاریانەوە دابنیشن کاتێک کاردەکەن لە درەنگی شەودا و زۆر دڵخۆش دەبن بە بینینی ھاوسەرەکەیان.
بۆئەوەی سەرنجی زیاتری مێردەکەت رابکێشیت و زیاتر خۆت لای خۆشەویست بکەیت ئەوا ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە:
-بایەخ بە رەنگی سوور بدە لە سووراودا چونکە لای پیاوان زۆر ویستراوە و لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی مارۆنی ھەمان کار دەکات.
-پێویستە بایەخێکی زۆر بەپاکوخاوێنی بدەیت و پێستت زۆر پاک بێت و بۆئەوەش رۆژانە خۆت بشۆ و بۆنبڕەی بەھێز بەکاربھێنە.
-ئەو بۆنە بەکاربھێنە کە مێردەکەت زۆر حەزی پێدەکات و ھەوڵبدە ھەموو جلوبەرگەکانت ئەو بۆنە بگرن.
-ھەموو کات مووە زیادەکانی سەر پێستت لێبکەرەوە و مەھێڵە زۆر ببن چونکە ئەوە لای پیاوان ناشرینە.
-ئەو جلوبەرگانە لەبەربکە کە رەنگێکی کراوەیان ھەیە و ئەوەش ی پیاوان زۆر ویستراوە و رەنگی سووریش زۆر جوانە.
-بایەخ بە قژت بدە و ئەو جۆرە شامپۆیانە بەکاربھێنە کە نەرمی دەکەنەوە بۆئەوەی پیاوان لەکاتی دەستلێدانیدا ھەست بەئاسوودەیی بکەن.
پیاوان زۆرجار چەند تایبەتمەندییەکی ھاوسەرەکەیان پێ ناخۆشە و ناتوانن پێیان بڵێن، بەڵام پێویستە خانمان ئاگاداریان بن و ھەوڵبدەن خۆیانی لێ بەدووربگرن، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-زۆر دووبارەکردنەوەی قسە و باسکردنی بابەتێک بۆ زیاتر لەجارێک پیاوان بێزار دەکات و تووڕەیان دەکات و پێویستە لەیەک جاردا بگەیتە ئەنجام لەگەڵیاندا.
-بایەخنەدان بەجوانی و رووخسارت وادەکات پیاوەکەت دڵتەنگ بێت چونکە پیاوان لەپێش ھەموو شتێکەوە دەیانەوێت کەسێکی جوان ببینن.
-کەلەرەقی و گوێنەگرتن لە پیاوەکەت دەتوانێت تووڕەی بکات و ھیچ کات لەگەڵتدا دانانیشێت بۆ باسکردنی گیروگرفتەکان.
-دراما و گریانی دەستکرد پیاوان زۆر تووڕە دەکات و پێویستە وەک خۆت بیت و ھیچ کات رۆڵ نەبینیت لەبەرچاو ھاوسەرەکەتدا.
-ھیچ کات باسی یەکێک مەکە بەخراپە، چونکە پیاوان بەوشێوەیە متمانەیان پێت نامێنێت.
-رێزنەگرتن لە دایک و باوکی ھاوسەرەکەت زۆر مەترسیدارە و زۆرجار ھاوسەرەکەت پەرچەکردارێکی چاوەڕواننەکراوی دەبێت.
توێژەرانی دەروونی باس لەوە دەکەن ھۆکاری سەرەکی نەبوونی ئارامیی و ئاشتی لەناوماڵدا دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ھیچ لایەک نایەوێت لە حەز و ئارەزووەکانی خۆی دابەزێت و بەرامبەرەکەشی قبووڵ بکات، ھەربۆیە کەلەرەقییەکی زۆر وادەکات دڵتەنگ بن و ھەموو کات شەڕ لەگەڵ یەکتردا بکەن.
ھاوکات توێژەران پێیان وایە ژیانی ھاوسەرێتی پێویستی بە وازھێنان لە ھەندێک حەز و ئارەزووە و دابەزین (تنازل) لە ئاستی خۆت بۆ کەسێکی تر و بەتایبەت ھاوسەرەکەت وادەکات خۆشبەخت بن، ھەربۆیە پێویستە ھاوسەرەکەت ئەوەندە خۆشبوێت کە قوربانی بۆ بدەیت و لێی تێبگەیت و ئەگەر کێشەتان ھەبوو ھەوڵبدەیت گوێبگریت و لەکاتی تووڕەیی بەرامبەرەکەتدا تۆ ئارامگر بە.
|
21بەمانەدا بزانە ژنەکەت ھیچ خۆشیناوێیت
ژیانی ھاوسەرێتی زۆر ناسکە و زۆرجار بەھۆی کارێکەوە خۆشەویستی لایەک کەمدەکات یان نامێنێت و ئەوەش دەبێتەھۆی درووستبوونی کێشەی گەورە.
ھەندێک جار بەھەر ھۆکارێک بێت ژنەکەت ھیچ خۆشەویستییەکی بۆت نامێنێت و چیتر ئەو کەسەی جاران نییە و ئەم نیشانانەش دەرخەری ئەوەن: -ھیچ بایەخێک بە جلوبەرگ و رووکاری دەرەوەی نادات و وەک جاران ناتوانێت گرنگی بەخۆی بدات و ئەوەش مانای ئەوەیە وەستاوە لە خۆشویستنت. -زۆرجار دەنگە دەنگێک درووست دەکات بەبێ ئەوەی ھۆکارێک ھەبێت و لەسەر قسەیەکی سادە کێشەیەکی زۆر دێنێتە ئاراوە و ھەموو کات دژت دەوەستێتەوە. -نھێنییەکانیت بۆ باس ناکات و زۆر شتت لێدەشارێتەوە و ئەوەش مانای بێ متمانەییە پێت و لەدوای نەمانی متمانە خۆشەویستیش نامێنێت. -ھەست و سۆزی ھیچ نامێنێت بۆت و ھیچ کات قسەیەکی رۆمانسی ناکات کە ھەستت بجووڵێنێت و ھیچ کات نایەوێت لەگەڵتدا بچێت بۆ گەشت. |
لەھەرکاتێکدا ھەستت بەم نیشانانە کرد کە لە ھاوسەرەکەتدا دەرکەوتووە مانای ئەوە دەگەیەنێت گرنگی نادەیت بە ھاوسەرەکەت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-غیرەیەکی زۆرت لێدەکات و ھەموو کات باسی پەیوەندیت پێوە دەکات کە لەگەڵ ھاوڕێکانتدایت، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت ھەست بە تەنھاییەکی زۆر دەکات و وادەزانێت لەدەستت دەدات.
-داوای یارمەتی ناکات لێت و تەنھا بێدەنگ دەبێت و ھیچت پێناڵێت و خۆی کارەکان ئەنجام دەدات.
-زۆرجار لەسەر کاریت چەند جارێک پەیوەندیت پێوە دەکات و پێت دەڵێت کە بیرت دەکات و ئەو کاتە شتێک روویداوە و پێویستە بایەخێکی زیاتری پێبدەیت، ھەروەھا پێویستە لەکاتی خەوتندا واز لە کارەکانت بھێنیت و بچیت لەگەڵیدا بخەویت بۆئەوەی ھەست بەتەنھایی نەکات.
بۆئەوەی تووشی شکست نەبیت لەژیانی ھاوسەرێتیدا ھەوڵبدە ئەو کەسەی ھاوسەرگیری لەگەڵدا دەکەیت ئەم تایبەتمەندییانەی تێدا نەبێت:
-خانمێک کە ھیچ بایەخ بە پاکوخاوێنی نەدات ھەموو کات کێشەت بۆ درووست دەکات و تایبەتمەندییەکی زۆر خراپە.
-ئەو خانمانەی کە بە ھیچ رازی نابن و ھەموو کات داواکارییان ھەیە ناھێڵن لەژیاندا خۆشی ببینی و دەتوانیت چەند جارێک پێش ھاوسەرگیری تاقی بکەیتەوە.
-پیاوان بەسرووشتی خۆیان تووڕەن و ئەگەر خانمێکیش ببێت بەھاوسەریان کە تووڕە بێت ئەوا کێشەی زۆریان بۆ درووست دەبێت.
-خانمێک کە حەز بە دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنی پیاوان بکات ھیچ کات سەرکەوتوو نابێت لە ژیانی ھاوسەرێتیدا چونکە ئەو تایبەتمەندییە زیاتر بۆ پیاوانە.
-ئەو خانمانەی کە لەسەر بابەتی زۆر سادە شەڕ و ئاژاوە درووست دەکەن خراپن و ناتوانیت لەگەڵیاندا بژیت.
-خانمێکی خۆویست بێزارکەرە و ھەندێک کات جلەکانی بە گرنگتر لە تۆ دەزانێت و ھیچ کات بایەخ بە خێزانەکەت نادات
بۆئەوەی بتوانیت پیاوان یان ئەو کەسەی کە دەتەوێت عاشقی خۆتی بکەیت ئەوا پێویستە ئەم تایبەتمەندییانەت تێدا بێت:
-پێویستە خانمێک بیت کە ھەست و سۆزی خۆت بۆ بەرامبەرەکەت دەربڕیت و بتوانیت ھانی پیاوان بدەیت.
-ھیچ کات ھەوڵمەدە خۆت بگۆڕیت چونکە پیاوان کەسێکیان دەوێت خۆی بێت و بە سرووشتی ئاسایی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
-پێویستە کچێنیت پێوە دیار بێت و کەسێکی ناسک و ھەستیار بیت و نازت ھەبێت.
-متمانەبەخۆبوون سەرنجی زۆربەی پیاوان رادەکێشێت.
-پیاوان زۆر سەرنجیان بۆ قژی خانمان دەچێت و پێویستە ھەموو کات پاکوخاوێن و رێککراو بێت.
-پیاوان شێت دەبن لەکاتێکدا پێکەنینی خانمان دەبینن ئەگەر لەدڵەوە بێت.
-پیاوان حەز بەوە دەکەن ھاوسەر یان خۆشەویستەکەیان کەسێکی زیرەک بێت و تەنھا بە نیگایەک لە ھەموو شتێک تێبگات.
-پێویستە متمانەت بە ھاوسەرەکەت ھەبێت و چاوەڕێی داھاتوویەکی خۆش بیت لەگەڵیدا و لێی تێبگەیت.
پەیوەندی ھاوسەرێتی رووبەروی چەندین گرفت و رێگری دەبێتەوە کەئاستەنگ بۆ خۆشبەختی ھاوسەران دروست دەکات، ئەگەر ھەرکامێکیان چەند ھێڵێکی سور ھەیە تێیان پەراند.
لەوبارەیەوە وێبسایتی (فامیلی شەیر) پێنج ھێڵی سوری ئاشکراکرد کەنابێ لەیاد بکرێت لەھەر پەیوەندییەکی ھاوسەرێتیدا.
١. نەبوونی ھاوکاری لەنێوانی ھاوسەران: ئەمەش گرفتی پەیوەندیەکەیان دروست دەکات و کارلێکی نێوانیان ناھێڵێ و لەرووی رۆح و جەستەوە لەیەکتریان بەدووردەگرێت.
٢. جوێندان بەیەکتر ئەمەش ژیانی ھاوسەرێتی ناخۆش دەکات و گرفتی مەترسیدار دروست دەکات و خێزان لەبەریەک ھەڵدەوەشێنێت.
٣. تۆ کەسێکی سەرسامکەر نیت بەلای خۆشەویستەکەتەوە: ئەمەش کاتێ تۆمەتی ھاوسەران لەیەکتری دەگرن بۆ دیمەنی یەکتری بەردەوام کەرەخنەی روخێنەر دروست دەبێ متمانە ناھێڵێت.
٤. کۆنترۆڵ: پێویستە پەیوەندیی ھاوسەرێتی لەسەر بنەمای ھاوسەنگی بێت لەماف و ئەرکەکاندا و کەس خۆی بەسەر ئەوی تر زاڵ نەکات تا ناھاوسەنگی دروست نەبێت.
٥. ناپاکی: ئەمەش مەترسیدارترین و گەورەترین کێشەیە و ھەندێ جار دەبێتە ھۆی جیابونەوە، ئەمەش ھێڵی سوری پەیوەندیی ھاوسەرێتییە.

تعليقات
إرسال تعليق