chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
شارەزایان و پسپۆرانی زانکۆی زانستنی تەکنیکی لە ویلایەتی فێرجینیا شیکردنەوەی تەندروستیان بۆ ١٩ ھەزار ھاووڵاتی ئەمریکی کردووە کە تەمەنیان لەسەروو ١٩ ساڵەوە بووە، شیکردنەوەکە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە پەیوەندی پتەو ھەیە لەنێوان خواردنەوە گازییەکان و قەڵەوی.
ئەو توێژەرانە ئەوەیان سەلماندووە کە، گۆڕینی کوپێک کۆکاکۆلا یان فنجانێک قاوە بە پەرداخێک ئاو، رێژەی کاربۆھیدرایت کە جەستە لەرێی خواردنەوە وەریدەگرێت لە ١٧%ـەوە بۆ ١١% دادەبەزێنێت.
ھەروەھا ئەم رێگەیە رێژەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوەو گوشاری خوێنیش رێکدەخات.
لەلایەکی ترەوە توێژەرانی سویدی ھۆشداری دەدەن لەخواردنەوە گازییەکان کە دەبێتە ھۆی رودانی کەموکورتی لە دڵدا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق