bozhin
لەبارەی فەیسبووكەوە ئەو نهێنییانەی نایزانن تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك كە لە 2004 لەلایەن مارك زوكەربێرگ دروست كرا، ئێستە بووەتە بەشێك لە ژیانی رۆژانەمان بۆ پێوەندیكردن بە كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانمان، رەنگە هەمووان فەیسبووك بەكار بهێنن، بەڵام ئەستەمە زۆرینەتان ئەو راستییە لەبارەی فەیسبووكەوە بزانن.
گرنگترین نهێنییەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
– فەیسبووك لە هەر بەكارهێنەرێكی تۆڕەكەی لە ئەمەریكا بڕی پێنج دۆلار و 85 سەنت قازانج دەكات، بەهۆی ئەوەی نرخی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە ئەمەریكا نرخەكەی بەرزە، لەبەر ئەوەی خەڵك ناچار دەكات پارەی زیاتر بدەن تا ئینتەرنێتیان هەبێ و فەیسبووك زیاتر بەكار بهێنن.
– رۆژانە 600 هەزار جار هەوڵی هاككردنی فەیسبووك دەدرێ، شارەزایان و كەسانی لێزان لە بواری بڕینی دیوارە تەناهییەكانی دنیای ئەلیكترۆنی، ئەوان بۆ هەستكردن بە لێزانی و شانازیكردن بەخۆیان رۆژانە 600 هەزار كەسیان هەوڵی هاككردنی فەیسبووك دەدەن، بۆ ئەوەی ئەو خەڵاتە گرانبەهایانە ببەنەوە كە فەیسبووك بۆ دۆزینەوەی هەر كەلێنێكی تەناهی تەرخانی كردووە.
– دوای داخستنی فەیسبووكیش لە ژێر چاودێریدایە، رەنگە زۆربەتان وا بزانن دوای دەرچوون و هاتنە دەرەوە لە فەیسبووك، ئیتر بەهیچ شێوەیەك بوونتان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نامێنێت، بەڵام فەیسبووك بەردەوام چاودێریتان دەكات دوای ئەوەی كە فەیسبووكەكەشتان دادەخەن.
-رۆژانە 14 جار چاودێریی فەیسبووكی ئەو كەسانە دەكرێ كە بە مۆبایلی زیرەك فەیسبووكیان كردووەتەوە.
– بەهۆی سڕینەوە و بلۆككردنی یەكتر و تووڕەكردنی یەكتری هاوڕێكان لە فەیسبووك لەگەڵ یەكتر، ئەوا زۆر كەس لە سەرتاسەری دنیا وەك سەركۆنەكردنێك وەری دەگرن و تووشی پەستانی زۆری دەروونی دەبن و تووڕە دەبن و بەرامبەرەكانیان دەكوژن و دەخرێنە بەندیخانەكانەوە.
– 30 ملیۆن پرۆفایلی فەیسبووك خاوەنەكانیان مردوون، تا ئێستە نزیكەی 30 ملیۆن پرۆفایلی فەیسبووك بەكارهێنەر و خاوەنەكانی لە ژیاندا نەماون و مردوون و نەسڕاونەتەوە.
– لە 2009دا وڵاتی چین، فەیسبووك و تویتەر و نیویۆرك تایمزی قەدەغە كرد، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر سیستەمی سیاسیی چین دروست نەكات، لەو وڵاتە لە 2009ەوە فەیسبووك و تویتەر و رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی قەدەغەیە.

تعليقات
إرسال تعليق