چرچ و قەڵەویی دەموچاو ناھێڵێت بەھەفتەیەک ببنه خاوەنی رووخسارێکی زۆر جوان زۆربەی خانمان گرنگییەکی زۆر دەدەن بە جوانی رووخساریان و دەیانەوێت چرچ و چەوری دەموچاویان نەمێنێت، بەڵام دەرمانی کیمیایی دەشێت زیانی لاوەکی ھەبێت.
بۆئەوەی بتوانیت ببیتە خاوەنی رووخسارێکی زۆر جوان و چرچ و نیشانەکانی پیریی لەسەر رووخسارت نەھێڵیت دەتوانیت ئەم ماسکە تاقیبکەیتەوە:
پێکھێنەرەکان: ئاوی لیمۆیەکی گوشراو، شۆفانی ھاڕاو.
ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و شێوازی بەکارھێنان:
-دەفرێکی بچووک بھێنە و بەئارەزووی خۆت بڕی شۆفانە ھاڕاوەکە دیاری بکە و لەگەڵ ئاوی لیمۆکەدا تێکەڵی بکە.
-گیراوەکە بدە لە دەموچاوت و بەباشی بڵاویبکەرەوە و ٢٠-٢٥ خوولەک پێوەی بھێڵەرەوە و دواتر بیشۆ.
-رۆژانە ئەو ماسکە بەکاربھێنە و دوای ماوەیەک ھەست دەکەیت جیاوازییەکی زۆر لە رووخسارتدا بەدی دەکەیت و چرچەکانت زۆر کەمدەبنەوە.
bozhin

تعليقات
إرسال تعليق