بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ھەواڵێکی دڵخۆشکەر

bozhin
بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ھەواڵێکی دڵخۆشکەر

بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ھەواڵێکی دڵخۆشکەر

ئۆپێرا ھەواڵێکی دڵخۆشکەری پێیە بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت و دەتوانیت ئەو ماڵپەڕانەش بکەیتەوە کە وڵاتەکەت دایخستووە.

بەڕێوەبەرانی براوزەری ئۆپێرا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە براوزەرە نوێیەکەیاندا بۆ مۆبایل (VPN)ی خۆڕاییان جێگیرکردووە و بەوەش دەتوانیت ھەر ماڵپەڕێک بکەیتەوە کە لە سێرڤەرەکانی ھێڵەکەت و وڵاتەکەتدا داخراوە، ھەروەھا ئەو خزمەتگوزارییە بەپارەیە و جۆرە خۆڕاییەکەی زۆرباش نییە، بەڵام ئۆپێرا بەبێ پارە دەیخاتە بەردەستی بەکارھێنەران.

ھاوکات ئەو خزمەتگوزارییە بەشێوەیەک کاردەکات کە دەتوانیت شوێنەکەت بگۆڕیت بۆ وڵاتێکی تر و بەوشێوەیە دەتوانیت ھەر ماڵپەڕێکت بوێت بیکەیتەوە، ھەروەھا شوێنەکانیش لەناو ئۆپێرادا (ئەمەریکا، ھۆڵەندا، کەنەدا، ئەڵمانیا، سەنگافوورە)یە، ھەروەھا ئێستا لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بەردەستە و لەماوەیەکی کەمیشدا بەکارھێنەرانی ئەندرۆیدیش دەتوانن براوزەرە نوێیەکە دابەزێنن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات