کەجەکە: تورکیا بەشداری شەڕێکی کردووە ناتوانێت لێی دەربچێت

chalack

“کەجەکە” ھۆشداری دەدات بەتورکیاو رایدەگەیەنێت تورکیا بەچوونە ناو جەرابلوس دەکەوێتە ناو شەڕی سوریاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئیتر ناتوانێت بێتە دەرەوە.
“رەزا ئاڵتون” ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە” رایگەیاندووە، تورکیا بە چوونە ناو جەرابلوس دەکەوێتە ناو شەڕی سوریا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەریش جەرابلوس تێپەڕێنێت ئەوا رووبەڕووی شەڕی ھێزە دیموکراتییەکان دەبێتەوە و خۆی ون دەکات، بەوەش تورکیا ناتوانێت لەو شەڕە بێتە دەرەوە.
“رەزا ئاڵتون” ئاشکراشیکردووە، تەنھا سیستمێک بتوانێت شەڕ و پێکدادانەکان ئارام بکاتەوە و رێگری بکات لە پارچە پارچەبوونی سوریا، سیستمی فیدراڵییە. “رەزا ئاڵتون” ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت بە ٣ ھەزار کەس لە جەرابلوس ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن دروست بکات، بۆ ئەوەی لەلایەنی سەربازییەوە ئاستەنگ بخاتە بەردەم پێشڕەوییەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش وەکو بەکرێگیراوی خۆی بەکاربھێنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات