حكومه تى هه ريم بەیەك جار سەرجەم پێشینەكە لەم هاوڵاتیانە وەردەگرێتەوە

bozhin
حكومه تى هه ريم بەیەك جار سەرجەم پێشینەكە لەم هاوڵاتیانە وەردەگرێتەوە

حكومەتى هه ريم بەیەك جار سەرجەم پێشینەكە لەم هاوڵاتیانە وەردەگرێتەوە

بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوك لە گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەنجانەی قەرزی بچوكیان وەرگرتووە و لە پرۆژەكانیاندا شكستیان هێناوە، تەواوی قەرزەكەیان لێ‌ وەردەگیرێتەوە.

ئارام كەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوك لە گەرمیان  ڕاگەیاند،  ئەو گەنجانەی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، قەرزی بچوكیان وەرگرتووە و لە پرۆژەكانیاندا شكستیان هێناوە، یان وازیان لە پرۆژەكانیان هێناوە و بەجێیانهێشتووە، تەواوی قەرزەكەیان لێ‌ وەردەگیرێتەوە.

ڕونیشی كردەوە، هەر گەنجێكیش كۆچی بۆ هەندەران كردبێت و لە هەرێمی كوردستاندا نەمابێت، قەرزەكە لە كەفیلەكەی وەردەگرنەوە.

ئارام كەریم وتی: تائێستا حەوت حاڵەتمان هەیە، كە پرۆژەكانیان شكستی هێناوە، كە دووان لەوانە كۆچیان كردووە بۆ ئەوروپا.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات