بەبڕیارێکی حکومەت خانەنشنیکردنی پێشمەرگە راگیراوە، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستانیش، رایدەگەیەنێت: پێشمەرگە ھەیە (٥٠% بۆ ٦٠%)ی جەستەی لەدەستداوەو پێویستە خانەنشین بکرێت، بەڵام بەھۆی ئەو بڕیارەوە مۆڵەتی پێنادرێت.
بەھار عەبدولڕەحمان بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگەو شەھیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: بەھۆی بارودۆخی ئێستا بڕیاردراوە بەھیچ شێوەیەک پێشمەرگە خانەنشین نەکرێت، نەک تەنھا بۆ پێشمەرگەی ئاسایی، بەڵکو بۆ ئەوانەشی کە پێویستە خانەنشین بکرێن.
روونیشیکردەوە، “پێشمەرگە ھەیە بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی، (٥٠% بۆ ٦٠%)ی جەستەی لەدەستداوەو پێویستە رەزامەندی خانەنشینبوونی بدرێت، بەڵام بەھۆی ئەو بڕیارەوە رێگەی پێنادرێت”.
بەگوێرەی زانیاری، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی و نەھێشتنی بندیوار لە وەزارەتەکەدا.
سەبارەت بەو لیژنەیەیەش، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت:” لەبەر ئەوەی نوێنەری ئێمە لە لیژنەکەدا نییە، بۆیە بەھیچ شێوەیەک ئاگاداری ئیشوکارەکانی نین، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی یاداشتێکەوە ناڕەزایی خۆمان بۆ وەزارەت بەرزکردۆتەوە”.
بەوتەی بەھار عەبدولرەحمان، ٥٠ داواکاری پێشمەرگەیان بەمەبەستی خانەنشینبوون بۆ وەزارەت بەرزکردۆتەوە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک وەڵامنەدراونەتەوە”.

تعليقات
إرسال تعليق