بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئه م کێشە دروستدەبێت

bozhin
بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئه م کێشە دروستدەبێت
بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئه م کێشە دروستدەبێت

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران، سستی تێدەکەوێت و وەزارەتی شارەوانیش چاوەڕوانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بۆئەوەی رەگەزی ھەندێ لە زەویییە کشتوکاڵییەکان بۆ نیشتەجێبوون بگۆڕێت، بەرپرسێکی کشتوکاڵیش ئاشکرایدەکات: تەنھا دەتوانن زەوی بەردەڵان بۆ نیشتەجێبوون تەرخان بکەن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێم، کە چەند مانگێکە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران و کەسانی شایستە دەرکردووە، تائێستا ھیچ ھەنگاوێکی بە ئاراستەی تەرخانکردنی زەوی پێویست لەوبارەیەوە نەناوە.

پێشتر بڕیاربوو ئەو وەزارەتە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ گفتوگۆ بکات بەمەبەستی گۆڕینی رەگەزی ھەندێ لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بە زەوی نیشتەجێبوون، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایکردووە کە ھیچ گفتوگۆیەک نەکراوە.

شاڵاو جەمال، بەڕێوبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی،  راگەیاند: تا ئێستا وەزارەتی شارەوانی داوای لێمان نەکردووە بۆ دابینکردنی زەوی بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر ھاوڵاتیاندا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست  کەوتووە، ژماریەکی زۆر مامۆستاو فەرمانبەر، فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردۆتەوەو چاوەڕوانی بڕیاری حکومەت دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە شارەوانی سلێمانی رایگەیاندبوو کە ھیچ زەوییەکیان بەمەبەستی دابەشکردن، لەبەردەستدا نییە.

شاڵاو جەمال ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن زەوییە بەردەڵانەکان بۆ نیشتەجێکردن بەکاربھێنن، وتی: بەڵام ئەگەر لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، ناتوانن رەگەزی زەوی کشتوکاڵی بۆ نیشتەجێکردن بگۆڕن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات