ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەکانی شەڕ بریندار دەبن، ئەگەر رێژەی بریندارییەکەیان لە ٦٠% زیاتر بێت بە کەمئەندامی سەنگەر خانەنشین دەکرێن.
“دلێر ماوەتی” ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی ئێستا بریندار بوون و بەھۆی برینەکانیانەوە لە ماڵەوەن، مووچەکانیان بەبێ بڕینی ھیچ دەرماڵەیەک بۆ خەرج دەکرێت، لە ئێستاشدا لیژنەییەک پێکھێنراوە بۆ ئەوەی پشکنینان بۆ بکرێت، ئەگەر ئەوانەی برینەکانیان بەرەو باش بوون رۆیشتبێت و توانایان ھەبێت دەنێردرێنەوە بۆ بەرەکانی شەڕ، ئەوەی رێژەی کەمئەندامییەکەشی لە ٦٠% زیاتر بێت ئەوا بە کەمئەندامی سەنگەر خانەنشین دەکرێن.
“دلێرماوەتی” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا بڕیاری خانەنشینی بۆ پێشمەرگە راگیراوە، بەڵام بۆ پێشمەرگە بریندارەکان کاری پێدەکرێت، دوای ئەوەی لیژنەکە بڕیاری خانەنشین بوونیانیدا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق