لاھور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی کادران و ئەندامان و لایەنگرانی “ی.ن.ک” دەکات

chalack

لاھور شێخ جەنگی لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی کادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەنێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، لە رۆژانی رابردوودا، نیگەرانی چەند ھەڤاڵێکی فڕاکسیۆنی سەوزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێکەوتەوە.
ئەم ھەڤاڵانە لەماوەی رابردوودا لەسەر ئاستی چۆنیەتی کارکردن لە بەدەنگەوە نەھاتن و گوێ نەگرتن لە داواکارییەکانیان و بەھەندنەگرتنی بیروبۆچوونەکانیان لەلایەن ھەڤاڵانی “مەکتەبی سیاسیی”یەوە نیگەران بوون، کە ئەمەش مافی رەوای خۆیانە. بۆیە ئەوەی لە رۆژی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکاندا روویدا، تەنھا پەرچەکردارێکی ئەم ھەڤاڵانە بووە بەرامبەر ئەو رەوشەو خۆیان دەڵێن نیگەرانییەکانیان مانای ئەوە نییە کە دەستبەرداری یەکێتیی ببن، چونکە ئەم ھەڤاڵانە خۆیان خاوەن و پارێزەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن و لە ریزەکانی یەکێتیی و لە بنەماڵەکانیاندا شەھیدیان داوە.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا لاھور شێخ جەنگی بەکادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رادەگەیەنێت، ئەگەر ھەر کەسێک بەناوی ئەم ھەڤاڵانەوە قسە بکات، ئەو قسانە ھیچ بنەماو بەھایەکی نییەو پەیوەندی پێیانەوە نییەو دوا وەڵامی ئەم ھەڤاڵانەش، کارکردنە لە فڕاکسیۆنی سەوزو خزمەتکردنە بەیەکێتیی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات