بۆ ئەم توێژە بڕیارێک بۆ پێدانی موچەی تەواو دەردەچێت

bozhin
بۆ ئەم توێژە بڕیارێک بۆ پێدانی موچەی تەواو دەردەچێت
 بۆ ئەم توێژە بڕیارێک بۆ پێدانی موچەی تەواو دەردەچێت

لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی موچەی ئەو پێشمەرگانە دەدات کە لەبەرەکانی جەنگدا برینداربون، جێگری سەرۆکی لیژنەکەش جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، پێشمەرگە بریندارەکان موچەیان وەک خۆی پێدەدرێت تائەوکاتەی چارەسەر وەردەگرن، “بەڵام دوای یەک ساڵ داوای ڕاپۆرتی پزیشکیان لێدەکرێت”.

لەئێستادا باس لەوەدەکرێت، بەشێک لەو پێشمەرگانەی کە لەبەرەکانی جەنگدا برینداربون، موچەیان وەک پێویست بۆ خەرجناکرێت جگەلەوەی کە نەتوانراوە حکومەت ئەرکی چارەسەریان بگرێتە ئەستۆ.

لای خۆیشیەوە دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان  ڕاگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی کە لەبەرەکانی جەنگدا برینداردەبن، مۆڵەتیان پێدەدرێت و موچەی تەواویان بۆ خەرجدەکرێت تائەوکاتەی چارەسەر وەردەگرێت و چاکدەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بەرەکانی جەنگ.

ئەوەشی وت:”بەڵام ئەگەر ماوەی یەک ساڵ بەسەر بریندارەکەیدا تێپەڕبوو نەیتوانی بگەڕێتەوە بەرەکانی جەنگ، ئەوا داوای ڕاپۆرتی پزیشکی لێدەکرێت، ئەگەر ڕێژەی برینداریەکەی گەیشتە ڕێژەیەک کە دوچاری کەمئەندامی بێت، واتا ڕێژەی کەمئەندامێکەی گەیشتە لە٦٠% ئەوا خانەنشیندەکرێت بەکەمئەندامی سەنگەر.

وتیشی:”بەڵام ئەگەر کەمتربێت دوای وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە بۆ بەرەکانی جەنگ، بەشێک لەو پێشمەرگانەی کە لەبەرەکانی جەنگدا برینداربون، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون و چارەسەریش کراون”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، پێشتر بڕیاردراوە، ئەگەر ھەر پێشمەرگەیەک لەبەرەکانی جەنگدان برینداردەبێت، موچەیان پێبدرێت تائەوکاتەی چارەسەر وەردەگرن و دەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان.

بۆ ئەم توێژە بڕیارێک بۆ پێدانی موچەی تەواو دەردەچێت


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات