لیژنەی دارایی: لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دامەزراندن تەنھا لە چوار وەزارەتی حکومەت دەکرێت

chalack

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٧ی عێراق، دامەزراندن تەنھا لە چوار وەزارەتی حکومەتی عێراق دەکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە وەزارەتەکانی “بەرگری و ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردە”.
“فالح ساری” جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا دامەزراندن تەنھا لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردە دەبێت و دامەزراندن لەسەرجەم وەزارەتەکانی تری حکومەتی عێراق راگیراون.
ھەروەھا ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕگەکانی بودجەی ساڵی ٢٠١٧ ھەمان بودجەی ساڵی ٢٠١٦ یە و ھیچ بڕگەیەکی بۆ زیاد نەکراوە، تەنھا وەزارەتی دارایی داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە چەند بڕگەیەکی تایبەت بەکرێ و رسومات و کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و یەکلایی کردنەوەی دیاریکردنی فەرمانبەرانی بن دیوار ھەمواربکرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات