نێچیرڤان بارزانی: ھەرێم ئامادەیە بەرێگای گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات

chalack

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بەرێگای گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکات.
بەپێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەڕی رەسمی حکومەتدا بڵاوکراوەتەوە، “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سیناتۆری ویلایەتی تەکساس ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بەرێگای دیالۆگ و گفتوگۆ سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکات.
سەرۆکی حکومەت وتوشیەتی، لە داھاتوویەکی نزیکدا دیدارو کۆبوونەوە لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێویستە بەرچاو ڕوونییەکی تەواو بۆ رەوشی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی ھەبێت.
ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ـەوە، بەھۆی فرۆشتنی نەوت بەرێگای سەربەخۆو نەگەڕانەوە بۆ بەغداد، کێشەکانی نێوان ھەردوولا بە ھەڵپەسێراوی ماوەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات