harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەھۆی تووشبونیان بەنەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە، زیاتر لە ٣ ملیۆن مریشک لەعێراق لەناوبراون.
لەوبارەیەوە فەلاح حەسەن زێدان، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە لە ئەنجامی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەغداد و ھەندێک لە پارێزگاکانی باشوری عێراق، لەماوەی رابردوودا ٣ ملیۆن و ٢٠ ھەزار مریشک لەناوبراون و بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشییەکەش سەرجەم ئەو مریشکانە سوتێندراون .
وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاماژەشی داوەبەوەی کە بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و تا رادەیەک توانراوە کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە بکرێت جەختیشکردۆتەوە لەوەی پێوییستە حکومەتی عێراق سنورەکانی لەگەڵ سوریا و ئوردن کۆنترۆڵ بکات و رێگری بکات لە ھاوردەکردنی ئەو مریشک و باڵندانەی دووچاری ئەنفلۆزای باڵندە بوون .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق