razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ھەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا لە بۆرییە نەوتەکانی باشورەوە زیادیکردووە ، لەوباریەوە بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باشور کە کۆمپانیایەکی حکومییە رایانگەیاندووە ، لەسەرەتای مانگی ئابەوە ، تێکرای ھەناردەی نەوتی عێراق لە بۆرییە نەوتەکانی باشورەوە رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٠٥ ھەزار بەرمیل بووە کە بەراورد بە مانگی تەمووز بڕی ھەناردەی نەوت زیادیکردووە بەو پێیەی لە مانگی تەموزدا تێکرای ھەناردەی نەوت رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٠٢ ھەزار بەرمیل بووە .
جێی باسە بەشی زۆری بەرھەمی نەوتی عێراق لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عێراقەوە بەرھەم دەھێنرێت و بە پێی داتاکانیش کۆی گشتی بەرھەمی نەوتی عێراق لەمانگی رابردوودا رۆژانە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بووە
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق