تورکیا دژی پرچەک کردنی یەپەگەیە لەلایەن ئەمریکاوە

helin

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند بەرنامەی ئەمریکا بۆ پرچەک کردن و ھاوکاری کردنی یەپەگە جێی قبوڵکردن نییە .

چاوش ئۆغلۆ پر چەک کردنی یەپەگەی لە لایەن ئەمریکاوە بە زۆر مەترسیدار وەسف کردووە سەرلەنوێش پەیەدەی بە تیرۆریست وەسف کردووە ،لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنج شەمە جەنرال “جۆزیف دانفورد” سوپای سالاری ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند واشنتۆن بیر لە پرچەک کردنی یەپەگە دەکاتەوە کە بریارە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رققەدا بکەن ، پێشتریش ئاشتون کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو ئەمریکا ئامادەیە یەپەگە پر چەک بکات بەڵام رایگەیاندبوو تا ئێستا ئەمریکا بریاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەداوە .

بەپێی پلانەکەی ئەمریکا بریارە ھێزەکانی یەپەگە وەک بەشێکی گرنگ و کارای ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی رققەدا پەلاماری شارەکە بدەن و دواتر پاراستنی شارەکە بە پێکھاتە عەرەبەکانی ناو ھێزەکانی سوریای دیموکرات بسپێردرێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات