ھێرش و پەلامارەکان بۆ سەر سەنتەرەکانی کۆچبەران لە نەمسا زیادی کردووە

razz

پەلامارەکان بۆ سەر سەنتەرەکانی کۆچبەران لە نەمسا زیادی کردووە.
لەوبارەیەشەوە, “ۆلفگانگ سوبوتکا” وەزیری ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ئەمساڵدا بیست و چوار پەلامار بۆ سەر شوێنی کۆچبەران تۆمار کراوە, لە کاتێکدا لە ساڵی دوو ھەزار و پانزەدا تەنھا بیست و پێنج پەلاماری ھاوشێوە تۆمار کراون.
پەلامار و ھێرشەکانیش بۆ سەر کەمپی کۆچبەران لەڕێی نوسینی ڕەگەزپەرستی و بڵاوبوکردنەوەی ڕق لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھەروەھا ھێرش و پەلامارەکان بۆ سەر شوێنی مانەوەیان دەگرێتەوە.
لە ساڵی ڕابردووشدا, نەوەد ھەزار کۆچبەر داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرییان لە وڵاتی نەمسا کردووە.
وڵاتی نەمساش بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین داوای پەنابەری وەرگرتووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات