chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
زنجیرە چێشتخانە بەناوبانگەکانی کینتاکی دەستیکرد بەلێکۆڵینەوە لەو روداوەی کە گوایە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی لە مۆسکۆ مشکێکی بڕژاو دراوە بەھاووڵاتییەک.
لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنی لایف نیوز بڵاویکردەوە، روداوەکە بەرواری ٢٣ ئەم مانگە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کینتاکی لە مۆسکۆ رویداوە، کاتێک ھاووڵاتییەک داوای وەجبەیەک کینتاکی مریشک دەکات، دوای خواردنی بۆی دەرکەوت لەجیاتی مریشک مشکی خواردووە.
ئەو ھاووڵاتییە رایگەیاند: بەنیازە سکاڵا تۆمار بکات، وتەبێژی کینتاکیش رایگەیاند: کۆمپانیاکەیان دەستیکردووە بەلێکۆڵینەوە، چیرۆکی ئەو ھاووڵاتییەش پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت، چونکە شێوازی کارەکانی کینتاکی بەجۆرێکە کاری وا رونادات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق