ھەردوو نوسەر “کەریم مەروەو غەسان رفاعی” سەردانی سەرۆک “جەلال تاڵەبانی”یان کرد

chalack

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆک (مام جەلال) لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە ھەردوو سیاسەتمەدارو ڕووناکبیری لوبنانی (کەریم مەروە )و (غەسان روفاعی)، لە دیدارێکدا خۆشحاڵییان نیشاندا بەدیدارەکەو باشبوونی تەندروستییان.
لە دیدارەکەدا “غەسان روفاعی” ئاماژەیکرد بۆ ئاشنابونیان بەو تێزو ڕوانینانەی کە سەرۆک (مام جەلال) لەسەرەتای ساڵانی ھەفتای سەدەی رابردودا دەیخستەڕوو، ئەمەش بەلای ئەوانەوە نوێ بون و گوزارشت بوو لە فیکرێکی مۆدێرن بۆ خەبات، کە دواتر ھەموی بونە واقیع، وتیشی “سەرۆک مام جەلال” رۆڵی گرنگی ھەبوو لەھێنانە کایەی عێراقی نوێدا، ھەر ئەوەش بوە فاکتەری بەھێزبونی ھەرێمی کوردستان و ھاوسەنگییەکان.
” کەریم مەروە”ش وتی زۆر لە سەرۆک “مام جەلال”ەوە فێربوین کە بۆتە سیمبول، ئەو کاتەشی بەسەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا ھەموو دیموکراتخوازەکان شادو دڵخۆش بون، رۆڵی مەزنیشیی بینی لە ھێنانەکایەی ھاوسەنگیی و سازان لەنێوان پێکھاتەکاندا. وتیشی: لەگەڵ ئەوەی کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لە دەستوردا دیاری کراوە، بەڵام سەرۆک مام جەلال بەو دەسەڵاتە دیاریکراوەی کە ھەیبووە کاری زۆر مەزن و دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدیھێنا بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی.
سەرۆک (مام جەلال)یش سەرباری شادیی دەربڕینی زۆری بۆ بینینی ھەردو دۆست و ھاوخەباتی دێرینی، سوپاسگوزاریی نیشاندا بۆ سەردانەکە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات