دوای سەندنەوەی متمانە لە ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق لە ئێستادا ٥ پۆستی وەزاری کابینەکەی عەبادی بەتاڵن و عەبادیش ھەوڵی پرکردنەوەیان دەدات .
چاوەروانیش دەکرێت پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان لە کابینەکەی عەبادیدا زیاتر ببن لەگەڵ بەردەوام بوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێپێچینەوە و میوانداری کردنی وەزیرەکان .
لەبارەی پرکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکانیشەوە چەند سەرچاوەیەک رایان گەیاندووە عەبادی ھەوڵی پرکردنەوەی پۆستی وەزارەتی بەرگری دەدات لە کۆی ١٢ کاندید کە لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە پێشنیار کراون لە ئێستادا عەبادی تاوتوێی ٤ کاندیدیان دەکات بۆ ئەوەی یەکێکیان پۆستی وەزارەتی بەرگری پێ بسپێردرێت ، ئەو سەرچاوانە راشیان گەیاندووە کەسایەتییەکی ئەنبار چاوەروان دەکرێت پۆستی وەزارەتی بەرگری پێ بسپێردرێت .
تا ئێستا ناوی ئەو کاندیدە ئاشکرا نەکراوە کە پۆستی وەزارەتی ناوخۆی پێ دەسپێردرێت و ناو بەناویش کوتلەی بەدر رایدەگەیەنێت کە کاندیدێکی قبوڵ کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەو وەزارەتە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق