نیویۆرک تایمز: دۆناڵد ترامپ خراپترین کاندیدە لە مێژووی ئەمریکادا

razz

نیویۆرک تایمز پشتیوانی خۆی بۆ ھیلاری کلنتۆن ڕادەگەیەنێت.
ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” ڕایگەیاندووە کە “دۆناڵد ترامپ”ی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا خراپترین کاندیدە لە مێژووی وڵاتەکەدا و ئەو ڕۆژنامەیە پشتگیری خۆشی بۆ “ھیلاری کلنتۆن”ی کاندیدی دیموکراتییەکان بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە و گەیشتن بە کۆشکی سپی دەربڕیوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕاشیگەیاندووە کە “کلنتۆن” توانای ھەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو کێشانەی ڕوبەڕووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتەوە, بەڵام “ترامپ” ھیچ پلانێکی ئاشکرا نەکردووە و ڕاشیگەیاندووە کە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە دژایەتی کردنی “ترامپ” بڵاودەکەنەوە.
جێی باسە, ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ناسراوە بە پشتگیری کردنی کاندیدی حزبی دیموکراتییەکان و لە دوای “دوایت ئیزنھاوەر”ی کاندیدی کۆمارییەکان لە ساڵی ھەزار و نۆ سەد و پەنجا و نۆوە, ھیچ پشتگیرییەکی بۆ کاندیدی کۆمارییەکان دەرنەبڕیوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات