چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری قۆڵۆن

razz

گرفتی قۆڵۆن یەکێکە لەو گرفتە تەندروستە باوانەی کە کەسانێکی زۆر گیرۆدەین،لە گرنگترین نیشانەکانی توشبوون بە قۆڵۆنیش  دروست بوونی ئازار لە سکدا پاش نان خواردن،گرانی ھەرس و ھەندێک کاتیش سکچوون ، ئەمانەش چەند چارەسەرێکی سروشتین بۆ کەمکردنەوەی ئازاری قۆڵۆن:
١-زەیتی نەعنا: یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری قۆڵۆن،باش بوونی کۆئەندامی ھەرس.
٢-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ڕیشاڵی:نموونە سەوزە و میوە،،دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی گرانی ھەرس،کەم کردنەوەی ئازاری قۆڵۆن.
٣-کەمی ڤیتامین “D” ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن،بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین “D”.
٤-ڕێکخستنی کاتەکانی خەو بە شێوازێکی ڕێک و پێک،چونکە کەم خەوی یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن،ھەروەھا پێویستە گرنگی بە وەرزش کردن بدرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات