فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پێشمەرگە تەنیا 9 كیلۆمەتر لەشاری موسڵ دوورە، ئەوەش دوای پێشڕەوییەكانی ئەمڕۆی هێزەكانی پێشمەرگە هات كە بەهۆییەوە 8 گوند كۆنترۆڵكرانەوە لەمیحوەری باشیك.
لەڕاگەیەنراوێكدا فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی رۆژی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكدرنەوەی موسڵ، جەختدەكاتەوە لەوەی “هێزەكانی پێشمەرگە توانیوویانە لەئۆپەراسیۆنەكەدا ئامانجە سەرەكییەكانیان بەدەستبهێنن، كە بریتیبووە لەگەمارۆدانی هەشت گوند بەڕووبەری نزیكەی 100 كیلۆمەتر چوارگۆشە”.
ئەو گوندانەی ئەمڕۆ پێشمەرگە گەمارۆی خستنەسەر لەمیحوەری باشیك پێكهاتوون لە گوندەكانی (بیر حەلان، فازلییە، عومەر قاپچی، كانونی، بەهزان ، خراپ دەلیل، تیزخرابی بچووك، تیزخرابی گەورە).
لەو شەڕەدا پێشمەرگە 8 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داشع-ی تێكشكاند، لەگەڵ تێكشكاندنی 3 مۆتۆڕسكلی بۆمبڕێژكراوو كوشتنی دەیان چەكدارای داعش لەنێویاندا 5 گەورە بەرپرسی داعش، ئەوەش هەر بەپێی راگەینراوەكەیان.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەڕۆڵی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كردووە لەشەڕەكەدا.
كەركوك ناو
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق