مەولود چاوش ئۆغلۆ : تورکیا رێگە نادات قەزای شەنگاڵ ببێتە ناوەندێک بۆ چالاکی پەکەکە

helin

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە وڵاتەکەی بەھیچ شێوەیەک رێگە نادات قەزای شەنگاڵ-ی خۆرئاوای شاری موسڵ ، وەک ھەرێمێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت .

لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ جان مارک ئیرلۆت-ی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ئەنقەرە ، مەولود چاوش ئۆغلۆی وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ، تورکیا رێوشوێتی تەواو دەگرێتە بەر لە ھەردوو دیوی سنوور(تورکیا -عێراق)، رێگەش نادات موسڵ بکرێتە چەند ھەرێمێک و شەنگالیشوەک ئیدارەیەکی سەربەخۆی جیابکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە رێگەنادەن کە پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” لەو ناوچەیە جێگیرببن ، کە بە وتەی ئەوان مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەی تورکیا دروستبکەن شەنگال بکەنە قەندیلێکی تر.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات