یڵدرم: مۆڵگەکانی داعشمان لە موسڵ تۆپباران کرد

helin

سەرباری ناڕەزاییەکانی عێراق لەسەر بەشداریکردنی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵدا، بەڵام بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایدەگەیەنێت ھێزەکەیان لەناحیەی باشیک، پێگەکانی داعشیان تۆپباران کردووە.

بەوتەی یڵدرم، لەرێی تۆپخانە و تانک و مووشەکی “ھاوتزەر”ەوە پشتیوانیان لەو ھێزەی پێشمەرگە کردووە کە دوێنێ ھەڵمەتی رزگارکردنی ناحیەی باشیکیان دەستپێکرد.

ھەرچەندە بانگەشەی ئەوەیکرد کە تۆپبارانەکەیان لەسەر داوای پێشمەرگە ئەنجام داوە، بەڵام تائێستا ھەرێمی کوردستان و عێراق لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیایان پشتراست یاخود رەت نەکردۆتەوە.

یڵدرم وتیشی، تورکیا پێویستی بە رەزامەندی و مۆڵەتی کەسێک نییە بۆئەوەی لە لە عێراق و سوریادا رووبەڕووی چالاکییە تیرۆریستییەکان و ئەو مەترسییە ناوخۆو دەرەکییانە ببێتەوە کە ھەرەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا دروست دەکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات