بەغداد ڕەتیدەکاتەوە تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی نەینەوادا بەشداری بکات

razz

فەرماندەی ھەڵمەتە ھاوبەشەکان ڕەتیدەکاتەوە تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی نەینەوا بەشداری بکات.
عەمید “یەحیا ڕەسوڵ” وتەبێژی فەرماندەی ھەڵمەتە ھاوبەشەکان ڕایگەیاندووە کە ئەو ھەواڵانەی باس لە بەشداری کردنی تورکیا دەکەن لە ھەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی شاری “موسڵ” دا دوورن لە ڕاستییەوە و تەئکیدیشی کردەوە لەوەی کە ئەو ھێزەی تورکیا بە ھیچ شێوەیەک بەشداری ئۆپراسیۆنەکە ناکەن.
ئەو لێدوانەی وتەبێژەکەی فەرماندەی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانیش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی بەغداد چەندین جار داوایان لە ئەنقەرە کردووە کە ھێزەکانیان کە لە “باشیک” جێگیر کراون بکشێننەوە و بەرپرسانی بەغدادیش بوونی ئەو ھێزەی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەدا بە لەشکرکێشی و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق ناو دەبات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات