ئاسایشی هەرێم پلانی هێرشەكەی كەركوك ئاشكرا دەكات

kirkuknow1kurdish
تەقینەوەكەی بازاڕی چەكفرۆشان لە گەڕەكی رەحیماوا لەناوەڕاستی 2014

تەقینەوەكەی بازاڕی چەكفرۆشان لە گەڕەكی رەحیماوا لەناوەڕاستی 2014

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم جەختدەكاتەوە لەدەستگیركردنی هەشت چەكداری داعش، كە پلانداڕێژەرەو رێخۆشكەری چەكدارانی داعش بوون بۆ سەر كەركوك.

لەڕاگەیەنراوێكدا لەسەر هێرشەكەی بەرەبەیانی هەینی سەر كەركوك، ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم رادەگەیەنێت كە هەشت كەس دەستگیركران‌و لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت‌و هاتووە “بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە، سەرپەرشت و پلاندانەری ئەم كردەوە تیرۆریستیە كەسێكە بە ناوی(مازن نەزهان ئەحمەد عەبدوللا ئەلعوبێدی ئەلریاشی) كە ناسراوە بە (ئەبو ئیسلام ئەنساری) ناوبراویش بە برینداری لە گەرەكی یەكی حوزەیران لە لایەن هاوولاتیانەوە دەستگیر كراوە و دراوەتە دەست لایەنە ئەمنیەكانی كەركوك”.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو چەكدارانەی داعش “توانیویانە لە بۆشاییەكی نێوان داقوق و بەشیر سوود وەرگرن‌و دەستە دەستە چەكدارەكانیان لە حەویجەوە بهێننە نزیك شەریكەی تارق لە باشووری كەركوك و دواتر تیرۆریستان كە ژمارەیان لە سەرووی سەد چەكدار بووە بەچوار بارهەڵگری كیا و قەلابێك گواستراونەتەوە بۆ كەركوك‌و بەسەر ئەو شوێنانە دابەشكراون كە كرانە ئامانجی هێرشە تیرۆریستیەكەیان”.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم جەختیشدەكاتەوە لەوەی “لێكۆلینەوە لەم كەسانە بەردەوامە و لە ماوەیەكی نزیكدا هاوولاتیانی خۆراگری كەركووك و كوردستان لە ئەنجامەكان ئاگادار دەكەینەوە”.

كەركوك ناو



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات