پارێزەرانی ئۆجالان داوا دەکەن سەردانی دوورگەی ئیمرالی بکەن

chalack

پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ ئەنجامدانی دیدار چوونە لای داواکاری گشتی شاری بورسا.
ھەریەک لە (ئیبراھیم بیلمەز، ئەمران ئەمەکچی و مەزلوم دینج) پارێزەرانی ‘عەبدوڵڵا ئۆجالان’ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان جارێکیترو بۆ وەرگرتنی مۆڵەت سەردانی داواکاری گشتی شاری ‘بورسا’یان کرد.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ داواکاری گشتی شاری بورسا وەڵامی داواکاریەکەی پارێزەران بۆ بینینی ‘ئۆجالان’ بداتەوە.
پارێزەرانی ‘ئۆجالان’ لە ڕۆژی ٢٧ی تەمموزی ساڵی ٢٠١١ـەوە تائێستا نەیانتوانیوە بچنە دورگەی ئیمرالی و چاویان بەئۆجالان بکەوێت.
ھەروەھا لەدوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ڕابردووش پارێزەرانی ئۆجەلان دەیان جار داوایانکردبوو کە بچنە ئیمرالی، بەڵام بەبیانووی ڕەوشی نائاسایی داواکاریەکەیان، ڕەتدەکرایەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات