نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك ئاشكرایكرد كە زیاتر 74 چەكداری داعشی لە هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووی سەر كەركوك كوژراون، لەگەڵ دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری تر.
ئەو وتەیەی پارێزگاری كەركوك، لەمیانی وتەیەكیدا هات لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو.
نەجمەدن كەریم كە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی دەكرد، وتی “زیاتر لە 74 تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراونو هەندێكی تریش دەستگیركراون لەناویاندا فەرماندەی ئەو گروپەی پلانیان بۆ هێرشەكان داڕشتبوو”.
پارێزگار لەڕاگەیەنراوێكیدا لەبارەی كۆبوونەوەكەوە جەختدەكاتەوە لەوەی هێرشەكان بەتەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تێكشكێنراون.
رۆژی هەینی بەهۆی دزەكردنی چەكدارەكانی داعش بۆ ناو كەركوك پشێوی لەگەڕەكانی ئەسراو مەفقودینو دۆمیزو مەجیدیە دروستبوو، بەهۆی ئەوەی كەچەكدارەكان رۆیشتبونە نێو باڵەخانەكان و بەقەناس تەقەیان لەپێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان دەكرد.
هەر لەكۆبوونەوەكە پارێزگاری كەركوك داوای لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرد، “شارەكە پاكبكەنەوەو پاشماوەی پێكدادانەكان لاببەنو هێڵەكانی كارەبا چاكبكەنەوە”.
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق