بزانە چی رودەدات ئەگەر کەسێک بۆماوەی یەک ھەفتە خۆی نەشوات

chalack

وەک ئاشکرایە پاکوخاوێنی لە بنەما گرنگەکانی ژیانە، مناڵ یەکەم شت کە فێر دەکرێت لەلایەن دایک و باوک و مامۆستاکانییەوە پاکوخاوێنییە، چونکە پاکوخاوێنی کاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستیمان ھەیە.
ئەوە روونە خۆشتن یەکێکە لە رێگاکانی پاکوخاوێنی، خۆشتنیش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ھەیە لە ھەفتەیەکدا جارێک یان دووجار خۆی ئەشوات، بەڵام ھەرگیز پرسیاری ئەوەت لەخۆت کردووە چی لە جەستەدا رودەدات ئەگەر بۆماوەی ھەفتەیەک خۆت نەشۆیت.
کاتێک بەکتریایەک لە جەستە دەدات یان کاتێک لەسەر جەستە کۆدەبێتەوە، کتوپڕ کاری خۆی ناکات
بەڵکو کاتی پێویستە بۆ ئەوەی چالاک دەبێت، ئەمەش کاتێک رودەدات ئەگەر کەسێک بۆماوەی ھەفتەیەک خۆی نەشوات، ئەو کات بەکتریاکە چالاک دەبێت و بەھۆیەوە تووشی نەخۆشی جۆراو جۆر دەبین.
کۆبوونەوەی ئارەق و وشکبوونەوەی بەجەستەوە بەبێ خۆشتن، زیانی زۆری ھەیە، سادەترینیان جەستە زیبکە دەردەکات، چونکە چەوری سەر پێست لەگەڵ ئەو بەکتریایە یەکدەگرێت.
ھەروەھا بەھۆیەوە بۆنی ناخۆش لە جەستەوە دەردەچێت و دەبێتەھۆی بێزارکردنی بەرامبەرەکەت، ھەربۆیە پێویستە رۆژانە خۆت بشۆیت بۆ ئەوەی جەستە لە ھەموو رووەکانەوە تەندروست بێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات