بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵەوە، زیاتر لە ٥ ھەزار کەسی دانیشتووی شارەکە ماڵوحاڵیان بەجێھێشتووە.
نووسینگەی کاروبارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە کە تائێستا ٥ ھەزار و ٧٠ ھاوولاتی شاری موسڵیان بەجێھێشتووە، کە بەشێکیان لە کەمپەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەسەڵاتە خۆجێییەکاندا نیشتەجێکراون، بەڵام زۆربەشیان پەنایان بردۆتە بەر ناوچە ئازادکراوەکانی دەوروبەری ناحیەی گەیارە کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە باشووری موسڵەوە دوورە.
نووسینگەی کاروبارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە شاری موسڵ، ژمارەی ئاوارەکان زیاد بکات و مەزەندەش دەکرێت کە لە خراپترین حاڵەتدا ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە یەک ملیۆن کەس نزیک ببێتەوە.
بەڵام ئەو کەمپانەی کە بۆ ئاوارەکان ئامادە کراون، لە توانایاندایە تەنھا ٤١٨ ھەزار ئاوارە لەخۆ بگرن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق