kirkuknow1kurdish
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت
18 ژنو منداڵی رفێنراوی ئێزدی لەدەست چەكدارانی داعش رزگاریان بوو، لەئێستادا گەیشتوونەتەوە لای كەسوكارییان لەشاری دهۆك.
ئەو ژنو منداڵانەی ئێزیدی، شەوی رابردوو لەدەستی داعش رزگارییان بوو، كە بەوتەی حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی كاروباری رفێندراوەكان لەپارێزگای دهۆك، “ئەو كچو ژنانە لەڕێی نووسینگەكەی ئێمە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دامودەزگاكانی ئاسایش ئەوانەیان رزگاركردوونو لەڕۆژانی داهاتووشدا ژمارەیەكی دیكەیان رزگار دەكرێن”.
بە رزگاركردنی ئەو كچ و ژن و منداڵانە تەواوی ئەوانەی تاوەكو ئێستا لەژێر دەستی داعش رزگاركراون دوو هەزار 800 كەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی كاروباری رفێندراوەكان لە دهۆك، هێشتا نزیكەی سێ هەزار 600 كوردی ئێزدی دیكە ماون رزگاربكرێن.
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق